دیتن/دیمانە
هاوپەیمانیى كوردستان لە كەركووك لیستى ئەلعێراقییە بە ساختەكارى تۆمەتبار دەكات
14/03/2010 16:38
راپۆرتى: نەبەز رۆستەم.
كەركووك 14ئادار/مارس (ئاكانیوز)- 3 كاندیدای لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە كەركووك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لیستی ئەلعێراقییەیان بە ئەنجامدانى ساختەكاریى لە پرۆسەى دەنگدان لە
چەند ناوچەیەكى كەركووك تۆمەتبار كرد.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەكشەم عەدنان كەركووكی و وەلید شەریكە و شێخ ڕیاز محەمەد دانووك ئەلعوبەیدین كە هەرسێكیان كاندیدای لیستی هاوپەیمانیی كوردستانن لە كەركووك، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان بەست بۆ باسكردن لەو پێشیێلكارییانەى، بە گوتەى ئەوان، لەلایەن لیستى ئەلعیراقییەوە لەو پارێزگایە كراون
عەدنان كەركووكی گوتى "ئێمە 6 هەزار چاودێری خۆمانمان بەسەر بنكەكانی دەنگداندا دابەش كرد، ئەو چاودێرانەی لە ناوچەكانی حەویجە و ریاز و عەباسی و زابدا بوون بەزەبری هێز لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو ناوچانەوە لە بنكەكان دەركراونەتە دەرەوە، بەڵگە و شاهێدحاڵیشمان هەیە، بۆیە سكاڵامان داوەتە دادگەی فیدراڵى و لە ئاست بێدەنگیی كۆمسیۆنی بالاى هەڵبژاردنەكاندا بێدەنگ نابین".
كەركووكی هەروەها گوتی "ڕێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردنەكاندا لە سەرتاسەری عێراق 60%بوو، كەچی لە ناوچەكانی نێوبراودا گەیشتووەتە 96%، ئەمەش هیچ لۆجیكێك پەسندی ناكات و گومانەكەمان زیاتر دەكات، لیستی هاوپەیمانیی كوردستانیش تاكە لیست نییە سكاڵای پێشكێش كردبێ، بگرە لیستەكانی تریش سكاڵایان تۆمار كردووە".
وەلید شەریكە سەرۆكی حزبی برایەتیی توركمان گوتی " حزبی برایەتیی توركمان بەتەنیا 450 چاودێری هەبوو، چاودێرانی ئەوێ پێیان ڕاگەیاندووین كە ساختەكارییەكی زۆر كراوە و بەڵگەشمان ئەوەیە كە تاكە دەنگێكیش بۆ كاندیدا توركمانەكان تۆمار نەكراوە، سەرجەم دەنگەكان بۆ لیستی 333 ی ئەلعێراقییە تۆمار كراوە".
هەروەها گوتى "كاندیداكانی لیستی ئەلعێراقییە وێنەی كاندیداكانی تریان لە دار و دیواری ئەو ناوچانە كردبووە و لە جێگایاندا وێنەكانی خۆیان هەڵواسیبوو، لە ڕۆژی هەڵبژاردنەكانیشدا ناو و وێنەی كاندیداكانی ئەو لیستە لە هۆڵەكانی دەنگداندا مابوون. رەخنەشمان لە كۆمسیۆن هەیە كە ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی دووا خستووە".
ریاز محەمەد دانووكیش كە كاندیدایەكی عەرەبی نێو لیستی هاوپەیمانیی كوردستانە بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "ئاگادارین كە ڕێژەیەكی زۆری دەنگدەرانی ئافرەت نەچووبوونە بنكەكانی دەنگدان و پیاوەكانیان دەنگیان لە جیاتی داون، 12 گوندیش بەهۆی دوورییان لە بنكەكانی دەنگدان و نالەباریی ڕێگەوبانەكان لە مافی دەنگدان بێبەش بوون".
ئەوەیشى گوت "چەند ساتێك پاش دەسپێكردنی پرۆسەی دەنگدان لەو ناوچانە بانگەشەی هەڵبژاردن هەر بەردەوام بوو و كارمەندی تایبەتیان لە بەردەم بنكەكان دانابوو تا كار بكەنە سەر دەنگدەران و وایان لێبكەن دەنگ بە333 بدەن".
(ئاكانیوز)
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دیتن/دیمانە
|
|
پۆلیسى چەمچەماڵ: ئامارى قوربانییەكانى توندوتیژیى چەكدارى لە چەمچەماڵ جێى نیگەرانین |
تەواوى نوویس |
|
29/07/2010 19:21 |
||
راپۆرتى: مەعرووف مەجید.كەركووك 29 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- بەپێى زانیارییەكانى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى...
- جووتیاران داواى دوانەخستنى خەرجكردنى پارەى كرێبار و چاككردنى سیستەمى وەرگرتنى دانەوێڵە لە سایلۆكان دەكەن
- بەڕێوەبەری شارۆكەی رزگاری: نێزیكەی 200 خێزان لە ئاوارەكانی كەركووك تا ئێستە نەگەڕاونەتەوە
- شوكور مستەفا لە رێگەی 16 كتێبەوە یاد دەكرێتەوە
- مامۆستایەكی زانكۆ: رۆتین بۆ ئاسانكارییە نەك ئاڵۆزی
- پرۆفیسۆر عەلى قەرەداخى: بۆ راگرتنى تۆپبارانكردنى هەرێم هەوڵ دەدەین سەردانى توركیا و ئێران بكەین
- وەزیری داراییی: هەوڵ دەدەین ئەمساڵ بودجە بەوردەكارییەوە بنێرینە پەرلەمان
- پێشانگە نێودەوڵەتییەكان.. ئامرازى هێنانى كۆمپانیا بیانییەكان بۆ هەرێم و كرانەوەى ئابووریى هەرێم بە رووى دەرەوەدا
- بەڕێوەبەری شارۆكەی دارەتوو: 1812 خێزان لە ئاوارەكانی كەركووك تا ئێستە لە شارۆكەكەن و نەگەڕاونەتەوە
- كتێبخانە گشتییەكانی كوردستان ژمارەیان 63 كتێبخانەن و بەرەو زیادبوون دەڕۆن