دیتن/دیمانە

ژمارەیەك كەسایەتیى جیهانی لە ساڵوەگەڕى كیمیابارانكردنى هەڵەبجەدا بەشدار دەبن

14/03/2010 12:10
 



راپۆرتى: خەبات نەوزاد.

سلێمانى 14 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- سەرۆكى شارەوانیى هەڵەبجە ئاشكراى كرد لە 22 هەمین ساڵوەگەڕى كیمیابارانكردنى هەڵەبجەدا لە 16 ئادار/مارس، ژمارەیەك شارەوانى و كەسایەتیى جیهانیى بەشدار دەبن.
khidr karim, khdr karim
خدر كەریم سەرۆكى شارەوانیی هەڵەبجە و جێگرى سەرۆكى رێكخراوى شارەوانییەكانى جیهان بۆ ئاشتى بە ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) ى ڕاگەیاند "بۆ ساڵوەگەڕى هەڵەبجە ژمارەیەكى بەرچاو كەسایەتى و شارەوانیى دنیامان بانگهێشتن كردووە، ژمارەیەكیان دێن ژمارەیەكیشیان ناتوانن ئامادە بن، بەڵام پەیامیان دەبێت".

كەریم گوتى "ئەكیبا داتوشى سەرۆكى رێكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى ڕای گەیاندووە ناتوانێت ئامادەى ئەو فیستیڤاڵە بێ، بەڵام پەیامێكى ناردووە ئەو ڕۆژە دەخوێنرێتەوە".

هەروەها گوتى "نوێنەرى سەرۆك وەزیرانى ئیتاڵیا ئامادە دەبێت و پەیامێكى سەرۆك وەزیرانى وڵاتەكەى، كە بۆ هەڵەبجەى ناردووە، دەخوێنێتەوە، هەروەها 25 كەسایەتى بەنوێنەرایەتى شارەوانییەكانى جیهان بۆ ئاشتى دێنە هەڵەبجە و بەشدارى ساڵوەگەرى هەڵەبجە دەكەن".

سەرۆكى شارەوانیی هەڵەبجە ئەوەشى گوت "بڕیار بوو سەرۆكى شارەوانى غەزەش ئامادە بێ، بەڵام ڕای گەیاندووە بەهۆى ئەوەى گەمارۆیان خراوەتەسەر و ناتوانێ ئامادە بێ، بەڵام پەیامێكى ناردووە و لەبرى ئەو من وەك جێگرى سەرۆكى شارەوانییەكانى جیهان بۆ ئاشتى دەیخوێنمەوە، هەروەها سەرۆكى رێكخراوە IPB ئاشتى نێودەوڵەتیش كە بارەگاكەى لە جنێفە ئامادەى دەبێ".

ئەو بەرپرسەى هەڵەبجە، بەشداریكردنى ئەو كەسایەتییە جیهانییانەى بە گرینگ و ئومێدبەخش لەقەڵەم دا بۆ "بەجیهانیكردنى یادى 16 ئادار/مارس و بەجینۆساید ناساندنى هەڵەبجە لەسەر ئاستى دنیا".

رێكخراوى شارەوانییەكانى جیهان بۆ ئاشتى رێكخراوێكى جیهانییە و ژمارەیەك شارەوانیى وڵاتانى دنیا تێیدا ئەندامن.
parezarani narwiji la halabja
ئۆفیسى هەڵەبجەى رێكخراوى شارەوانییەكانى جیهان بۆ ئاشتى، تاكە ئۆفیسى ئەو رێكخراوەیە لە هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لە 5 ئاب/ئۆگەستسى 2009 كراوەتەوە، خدر كەریم سەرۆكى شارەوانیى هەڵەبجە سەرۆكایەتیى ئەو ئۆفیسە دەكات، لەهەمان كاتدا جێگرى سەرۆكى رێكخراوى شارەوانییەكانى جیهان بۆ ئاشتى و باڵیۆزى ئاشتیى رێكخراوى ئاشتیى نێودەوڵەتییە لە رۆژهەڵاتى ناوەراست.

هەڵەبجە دەكەوێتە دووریى 81 كیلۆمەتر لە باشوورى رۆهەڵاتى سلێمانى/364 باكورى رۆهەڵاتى بەغدا/ و لە ئادار/مارس 1988 لە كاتى شەڕى عێراق-ئێراندا باڵەفڕەكانى سوپاى عێراق بەبۆمبى كیمیایى بۆردمانیان كرد و بەهۆیەوە، بەگوێرەى هەندىَ خەمڵاندنى نارەسمى، 5000 هاووڵاتى سڤیل كوژران و و پتر لە 10 هەزاریش بریندار بوون، بەپێى راپۆرتە پزیشكییەكان هەندىَ لە بریندارەكان تا ئێستەش بەدەست ئاسەوارى برینەكانیانەوە گرفتارن.

دادگەى باڵاى تاوانەكانى عێراق رۆژى 21 كانونى یەكەم/دێسێمبەرى 2008 یەكەمین دانیشتنى بۆ دادگەییكردنى تۆمەتبارانى ئەو فایلە ئەنجام دا و دواى 37 دانیشتن كە زیاتر لە ساڵێكى خایاند، لە 17 كانونى دووەم/یەنایەرى 2010 تاوانبارانى سەرەكیى فایلەكەى بە سزاى جۆاوجۆر حوكم دا، لە نێویاندا عەلى حەسەن مەجید، ناسراو بە عەلى كیمیایی، كە سزاى لەداردانى بەسەردا دراو لە 25ى هەمان مانگدا لەدار درا.

لە 1 ئادار/مارسى رابردوویش دادگەى باڵاى تاوانەكان كیمیابارانكردنى هەڵەبجەى بەجینۆساید ناساند.

(ئاكانیوز)

 
Send to a friend Print
 

More news from دیتن/دیمانە

 

پۆلیسى چەمچەماڵ: ئامارى قوربانییەكانى توندوتیژیى چەكدارى لە چەمچەماڵ جێى نیگەرانین

تەواوى نوویس

29/07/2010 19:21

راپۆرتى: مەعرووف مەجید.كەركووك 29 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- بەپێى زانیارییەكانى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى...

 
 
 

MORE NEWS