دیتن/دیمانە
كۆڕبەندی ئابووریناسانی كوردستان: شەڕى داهاتووى كورد لە بەغدا شەڕى سیاسى و ئابوورى دەبىَ
11/03/2010 01:13
راپۆرتی: دڵشاد سەیفەدین.
سلێمانی 11ئادار/مارس(ئاكانیوز)- سەرۆكی كۆڕبەندی ئابووریناسانی كوردستان ڕای گەیاند شەڕى داهاتووى كورد لە بەغدا شەڕى سیاسى و ئابوورى دەبىَ نەك شەڕى یاسایى .

محەمەد كەریم ئەمڕۆ شەموو بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "بەداخەوە لیست و قەوارە سیاسییەكان بەئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە بۆ پەرلەمانى ئەمجارەى عێراق كاندیدى ناوداریان نییە لەڕووى ئابورییەوە و زیاتر كاندیدەكانیان كەسانى یاسایین".
هەروەها گوتى "ئێمە لە ماوەى هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنەكاندا داوامان لە لیست و قەوارە كوردییەكان كردبوو بۆ ئەنجامدانى سیمینارێك بۆ كاندیدەكانیان، تا بزانن ڕۆڵیان چۆن بىَ لەڕووى ئابوورییەوە، بەتایبەت كە ئێمە كێشەى ئابووریى گەورەمان لەگەڵ حكوومەتى عێراقدا هەیە و تا ئێستە بیرى لێ نەكراوەتەوە، بەڵام بەداخەوە كەسیان ئامادەى ئەو سیمینارە نەبوون، لەبەرئەوەى كەسانى پسپۆڕیان نەبووە".
سەرۆكی كۆڕبەندی ئابووریناسانی كوردستان ئاماژەى بەوەش كرد "شەڕى ئێستەى كورد لە بەغدا تەنیا شەڕى سیاسى و یاسایى نییە، بگرە شەڕە ئابوورییەكە زۆر گەورەترە لە شەڕە سیاسى و یاساییەكەى كە ئەمان خۆیان بۆ ئامادە كردووە و زۆربەى كاندیدانیان لە ڕووى یاساییەوەیە، لە كاتێكدا شەڕى ئەمجارەى كورد لەبەغدا شەڕى سیاسى و ئابوورییە، نەك یاسایى".
عومەر عەلى كاندیدى لیستى یەكگرتووى ئیسلامیى كوردستان لە پارێزگەى سلێمانى لەوبارەیەوە بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس(ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند "ئەوە تا ڕادەیەك بەو شێوەیەیە و حزبە سیاسییەكان زیاتر ئەو كاندیدانەیان هەڵبژاردبوو كە جەماوەرین و كاریگەرییان بۆ سەر جەماوەر هەیە، نەك كەسانى پسپۆڕ لە بوارەكاندا".
هەروەها گوتى "لیست و قەوارە سیاسییەكان بەشێوەیەكى كەم گرنگییان بەكاندیدانى پسپۆڕى ئابوورى دابوو، ئێمە وەك لیستى یەكگرتوو لە سلێمانى خاوەنى 1كاندیدى پسپۆڕى بوارى ئابوورى بووین".
ئاماژەى بەوەش كرد "لەناو لیست و قەوارە سیاسییەكانى تریشدا كەسانى خاوەن بڕوانامەى ئابوورییان تێدابوو، بەڵام كەسانى خاوەن پسپۆِرى ئابوورییان نەبوو".
هەژێى گوتنە دوو لە كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بەپێی ئەوەی لە بانگەشەكانیاندا دیارە و بەپێی ئەنجامە بەرایییەكان یەكێكیان دەرچووە، پسپۆڕی بواری ئابوورین و تەنانەت دەرچووەكەیان بڕوانامەی دكتۆراشی لە بوارەكەدا هەیە.
ڕۆژى یەكشەمى ڕابردوو (7ئادار/مارس) دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق هاتە ئەنجامدان و تێیدا 6 هەزار و 172 پاڵاوكى لیستە بەشدارەكان كە هەزار و 803یان ئافرەتن كێبەركێیان لەسەر 325 كورسیی ئەنجوومەنى نوێنەران كرد كە 82 كورسییان بۆ ئافرەتانە، بڕیارە ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەڕەسمی ئەنجامە بەرایییەكان رابگەیەنێت.
(ئاكانیوز)
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دیتن/دیمانە
|
|
پۆلیسى چەمچەماڵ: ئامارى قوربانییەكانى توندوتیژیى چەكدارى لە چەمچەماڵ جێى نیگەرانین |
تەواوى نوویس |
|
29/07/2010 19:21 |
||
راپۆرتى: مەعرووف مەجید.كەركووك 29 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- بەپێى زانیارییەكانى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى...
- جووتیاران داواى دوانەخستنى خەرجكردنى پارەى كرێبار و چاككردنى سیستەمى وەرگرتنى دانەوێڵە لە سایلۆكان دەكەن
- بەڕێوەبەری شارۆكەی رزگاری: نێزیكەی 200 خێزان لە ئاوارەكانی كەركووك تا ئێستە نەگەڕاونەتەوە
- شوكور مستەفا لە رێگەی 16 كتێبەوە یاد دەكرێتەوە
- مامۆستایەكی زانكۆ: رۆتین بۆ ئاسانكارییە نەك ئاڵۆزی
- پرۆفیسۆر عەلى قەرەداخى: بۆ راگرتنى تۆپبارانكردنى هەرێم هەوڵ دەدەین سەردانى توركیا و ئێران بكەین
- وەزیری داراییی: هەوڵ دەدەین ئەمساڵ بودجە بەوردەكارییەوە بنێرینە پەرلەمان
- پێشانگە نێودەوڵەتییەكان.. ئامرازى هێنانى كۆمپانیا بیانییەكان بۆ هەرێم و كرانەوەى ئابووریى هەرێم بە رووى دەرەوەدا
- بەڕێوەبەری شارۆكەی دارەتوو: 1812 خێزان لە ئاوارەكانی كەركووك تا ئێستە لە شارۆكەكەن و نەگەڕاونەتەوە
- كتێبخانە گشتییەكانی كوردستان ژمارەیان 63 كتێبخانەن و بەرەو زیادبوون دەڕۆن