دەنگوباسی ڕۆژنامان
بەرپرسێكى ئەمەریكایى: هەڵوێستى سیاسى سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل پڕە لە مەترسى
13/03/2010 10:28
هەولێر 13 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- بەرپرسێكى ئەمەریكایى ڕاى گەیاند هەڵوێستى سیاسى بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل پڕە لە مەترسى بەهۆى دابەشبوونى هەڵوێستى ناو ئیئتیلافەكەى لەبارەى هەوڵەكانى ئاشتیى لەگەڵ فەلەستیندا.

گۆتیار بەناوى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا ڕاى گەیاند هیلارى كلینتۆن وەزیرى دەرەوە لە پێوەندیییەكى تەلەفۆنیدا بەنەتنیاهۆى ڕاگەیاندووە كە ڕەزامەندى ئیسرائیل لەسەر بنیاتنانى 1600 یەكەى نیشتەجێبوون لە كەرتى ڕۆئاوا نیشانەیەكى نەرێنییە و متمانە بەپرۆسەى ئاشتیى لاواز دەكات، سەرچاوەگەلى ڕۆژنامەوانى ئەمڕۆ شەموو گواستیانەوە.
لاى خۆیەوە بەرپرسێكى پایەبەرز لە كۆشكى سپى كە بەهۆى هەستیارى ئەو پرسەوە ڕازى نەبوو ناوى ئاشكرا بكرێت ڕاى گەیاند ئیسرائیلییەكان دركیان بەوە كردووە كە تەنیا ڕێگە بۆ مانەوەی ئەرێنییان لەسەر ئاستى نێودەوڵەتییدا، دووبارە نەكردنەوەى ئەم جۆرە بڕیارانەیە.
ئەو بەرپرسە هەڵوێستى سیاسى نەتنیاهۆى بەپڕ لە مەترسى وەسپ كرد بەهۆى دابەشبوونى هەڵوێستەكان لە ناو ئیئتیلافەكەیدا بەتایبەتیش پارتە ڕاستڕۆكان كە دژى هەنگاوەكانى ئاشتین لەگەڵ فەلەستیندا.
(ئاكانیوز) هـ هـ
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دەنگوباسی ڕۆژنامان
ڕۆژنامەى گاردیەن: پاڵەپەستۆخستنە سەر سەندیكاكان گەڕانەوەیە بۆ سەردەمى سەدام |
تەواوى نوویس | |
|
30/07/2010 13:29 |
||
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز) - لە وتارێكدا كە ئەمڕۆ هەینى لە ماڵپەڕى "گاردیەن"ى بەریتانیایى...
- گەیتس هوشداریێ لدور دزین و بەڵاڤكرنا پێزانینێن هەوڵگێری یێن سوپایێ ئەمەریكا ددەت
- ئەسەد و مەلك عەبدوڵا ئەڤرۆ دگەهنە لبنانێ
- لبنان: كۆچباربوونا كریستیانان حكوومەت دلگران كرییە
- رۆژنامەیەكی فرەنسایی: لە كوردستانی عێراقدا شاری هەولێر لە خەو هەستاوە
- لە ئیسپانیا دەنگ بۆ قەدەخەكردنی یارییەكانی پێوەست بەئاژەڵان دەدرێ
- سەرۆكی رووسیا دەسەڵاتی هێزە تەناهییەكان زیاتر دەكات
- ئوسترالیا دوورپێچا ناڤوكی دئێخیتە سەر ئیرانێ
- ئێكەتییا ئەوروپا داخوازا سازكرنا گوتوبێژێن بلەز دگەل ئیرانێ دكەت
- ئەمەریكا رەتی دەكاتەوە دژی ڤەنزوێلا پلانی هێرشی سەربازیی هەبێ