دەنگوباسی ڕۆژنامان
پارتى كار هەڕەشەى كشانەوە ئەندامانى لە حكوومەتى ئیسرائیل دەكات
11/03/2010 11:53
هەولێر 11 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- شالوم سەمحون وەزیرى كشتوكاڵى ئیسرائیل كە سەر بەپارتى كارە ڕاى گەیاند پارتەكەى بەنیازە لە حكوومەتى بنیامین نەتنیاهۆى سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل بكشێتەوە.
سەمحون گوتى پارتى كار ڕووبەڕووى ئاستەنگى زۆر دەبێتەوە لە بەشداربوونیدا لە ئیئتیلافى حكوومەت كە بەئامانجى بەگەڕخستنى پرۆسەى ئاشتى لەگەڵ فەلەستینییەكان، هاوپەیمانەتیمان لەگەڵ ئەو ئیئتیلافە بەست، ڕۆژنامەى ئەلقودسى فەلەستینى ئەمڕۆ پێنجشەم گواستییەوە.
وەزیرى كشتوكاڵى ئیسرائیل ئەوەشى گوت ئیسرائیل هەڵەى زۆر گەورەى ئەنجامداوە، هەر بۆیە مانەوەى ئێمە وەك ئەندامانى پارتى كار لەو حكوومەتەدا كارێكى مەحاڵە.
هەژیى گۆتنە ئەم لێدوانەى شالوم سەمحون وەزیرى كشتوكاڵى ئیسرائیل دواى بڕیارێكى حكوومەتى ئیسرائیل هات كە تێیدا ڕەزامەندى دەربڕى بۆ بنیاتنانى 1600 یەكەى نوێى نێشتەجێبوون لە قودسى ڕۆهەڵات، ئەمەش بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم دەستپێكردنەوەى دانووستانەكانى نێوان ئیسرائیل و فەلەستین.
(ئاكانیوز) هـ هـ
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دەنگوباسی ڕۆژنامان
ڕۆژنامەى گاردیەن: پاڵەپەستۆخستنە سەر سەندیكاكان گەڕانەوەیە بۆ سەردەمى سەدام |
تەواوى نوویس | |
|
30/07/2010 13:29 |
||
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز) - لە وتارێكدا كە ئەمڕۆ هەینى لە ماڵپەڕى "گاردیەن"ى بەریتانیایى...
- گەیتس هوشداریێ لدور دزین و بەڵاڤكرنا پێزانینێن هەوڵگێری یێن سوپایێ ئەمەریكا ددەت
- ئەسەد و مەلك عەبدوڵا ئەڤرۆ دگەهنە لبنانێ
- لبنان: كۆچباربوونا كریستیانان حكوومەت دلگران كرییە
- رۆژنامەیەكی فرەنسایی: لە كوردستانی عێراقدا شاری هەولێر لە خەو هەستاوە
- لە ئیسپانیا دەنگ بۆ قەدەخەكردنی یارییەكانی پێوەست بەئاژەڵان دەدرێ
- سەرۆكی رووسیا دەسەڵاتی هێزە تەناهییەكان زیاتر دەكات
- ئوسترالیا دوورپێچا ناڤوكی دئێخیتە سەر ئیرانێ
- ئێكەتییا ئەوروپا داخوازا سازكرنا گوتوبێژێن بلەز دگەل ئیرانێ دكەت
- ئەمەریكا رەتی دەكاتەوە دژی ڤەنزوێلا پلانی هێرشی سەربازیی هەبێ