دەنگوباسی ڕۆژنامان

خوێندنەوەی رۆژنامەكانی ئەمڕۆ پێنجشەم 11 ئادار 2010

11/03/2010 08:11
 



 ڕامیاری

 رۆژنامەی خەبات
* ئیبراهیم جەعفەری سەرۆك وەزیرانی پێشوو و ئەندامی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی: دەستوور مافی جیابوونەوەی بەكورد داوە، بەڵام گەلی كورد ویستی جیابوونەوەی لە عێراقدا نییە.

رۆژنامەی خەبات
* مەیسون دملوجی گۆتیاری ڕەسمیی لیستی ئەلعێراقییە: لیستی ئەلعێراقییە تا ئێستە كەسی بۆ پۆستە سیادییەكان لەوانە سەركۆمار كاندید نەكردووە، چونكە هێشتە كاتی نەهاتووە.

رۆژنامەی كوردستانى نوێ
* بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامە بەرایییەكانى هەڵبژاردنى گشتى لەلایەن كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانەوە ڕابگەیەنرێت.

رۆژنامەی كوردستانى نوێ
* ئەنجوومەنى شوراى ئیسلامى ئێران لەسەر بنەماى 65 دۆلار بۆ یەك بەرمیل نەوت بودجەى ئەمساڵى ئێرانى بەبڕى 347 ملیار دۆلار پەسند كرد.

رۆژنامەی هەولێر
* بەمەبەستی تاوتوێكردنى پڕۆژە یاساى بودجەی هەرێمی كوردستان، بڕیارە یەكشەمى داهاتوو پەرلەمانى كوردستان كۆبوونەوەكانى خۆى دەست پێ بكاتەوە.

رۆژنامەی ئاسۆ
* فەرەج حەیدەری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان: كۆمسیۆنی باڵا ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا، ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەكات، كە ئەنجامی تەواو نین و دوور نییە گۆڕانكارییان بەسەردا بێت".

رۆژنامەی ئاسۆ
* عەلی حوسێن بەلۆ سەرۆكی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق: تا یاسای نەوت و گازی عێراق لە پەرلەمانی عێراقدا پەسند نەكرێت، حكوومەتی عێراقی مافی ئیمزاكردنی گرێبەستی نەوتی نییە.

رۆژنامەی ئاسۆ
* سامی ئەترووشی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەشێوازی لیستی داخراو، هۆكاری چوونە پەرلەمانی دەیان كادری حزبی بووە لە عێراقدا.

رۆژنامەی ئاسۆ
* مەحموود سەنگاوی نوێنەری مام جەلال لە فەرماندەییی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان: گرتنی ئەو 12 ئەفسەر و پلەدارەی كە دەنگیان بەلیستی "گۆڕان"دا، بەهۆی لادان بووە لە یاسای سەربازی.

رۆژنامەی ئاسۆ
* ئەحمەد مام ڕەسووڵ بەڕێوەبەری كاروباری زیندانییە سیاسییەكان لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكوومەتی هەرێم: دۆسیەی هەزار زیندانی سیاسیی كوردستان پەسند كراون و چاوەڕێ دەكەین بەنووسراوێكی ڕەسمیی ناوە پەسندكراوەكان لە بەغداوە ئاراستەی وەزارەتەكەمان بكرێت بۆ پێدانی مووچەكانیان.



ئابووری

رۆژنامەی ئاسۆ
* بڕیارە بەر لە هاتنی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، پڕۆژەی كردنەوەی فرۆشگەی هەمیشەییی ئێران لە شاری هەولێر بەكۆتا بێ.

رۆژنامەی ئاسۆ
* لەسەر بودجەی حكوومەتی هەرێم، پڕۆژەی ستراتیجیی ئاوی قەزای ئاكرێ جێبەجێ دەكرێت كە چارەسەریی كێشەی كەمی و نەبوونی ئاوی دەڤەرەكە دەكات.



جۆراوجۆر

رۆژنامەی كوردستانى نوێ
* محەمەد قەرەداغى سكرتێرى ئەنجوومەنى وەزیرانى حكوومەتى هەرێمى كوردستان: ڕۆژانى 11 و 14ى ئەم مانگە پشووى ڕەسمین و 20 و 21 و 22ى مانگیش بەبۆنەى جەژنى نەورۆزەوە پشووى ڕەسمین.

رۆژنامەی هەولێر
* بڕیارە ئەمڕۆ لە پارێزگەی هەولێر فیستیڤاڵی ئازادی بەبۆنەی ئازادبوونی شاری هەولێر لە دەستی دیكتاتۆریەت ساز بكرێت، كە فیستیڤاڵێكی ساڵانەیە و چەندان بەرهەمی هونەری و ڕێوڕەسمی تێدا ئەنجام دەدرێت.

رۆژنامەی ئاسۆ
* بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجامی تاقیكردنەوە بەرایییەكانی قۆناخی دوانزەیەمی ئامادەیی ئاشكرا بكرێت.

رۆژنامەی ئاسۆ
* مەریوان نەقشبەندی گۆتیاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان: تا ساڵی 2013 ناونووسین بۆ سەفەری حەج ڕادەگیرێت، بەڵام 13.500 كەس بەپێی تیروپشك بۆ ساڵەكانی 2011 و 2012 و 2013 ئامادەی سەفەری حەج دەكرێن.



كولتوور

رۆژنامەی خەبات
* ئەمڕۆ لە یادی ڕۆژی ئازادكردنی شاری هەولێردا جەلال پەرێشان دوو بەرهەمی تازە بڵاو دەكاتەوە و ئەم بەرهەمانەش برێتین لە گۆرانی "هەولێرەكەم" و "هەولێر و ڕاپەڕین".

رۆژنامەی خەبات
* لە نوێترین كاری شانۆییی خۆیدا هیوا سوعاد كاری دەرهێنان لە شانۆگەریی شا هەر شایە دەكا و ئەمڕۆ لە ڕۆژی ئازادیی هەولێردا لە هۆڵی گەلی شاری هەولێر نمایش دەكرێت.

رۆژنامەی هەولێر
* بەداوەتێكی رەسمی شارەوانى هەڵەبجە بڕیارە ئەمڕۆ لە ڕێگەى باڵەفڕگەى هەولێری نێودەوڵەتییەوە میوزكژەن و دەنگخۆش خالید رەشید بگاتەوە هەرێمی كوردستان.

رۆژنامەی هەولێر
* هونەرمەند ئەژدەر وەهبی سبەى شەو دوا ئەڵقەى لە پڕۆگرامى "ئەژدەر شۆ" لە كەناڵی كۆڕەك تیڤی پێشكێش دەكات و هۆكارەكەش لەو ئەڵقەیەدا ئاشكرا دەكات.



وەرزش

ستادیۆمی كوردستانی نوێ
* فیكرەت خەسرەو ئەندامى یەكەتیی ناوەندیی بالەى كوردستان وادەى دەستپێكردنى خولی نایابی كوردستانى بۆ كۆتاى ئەم مانگە دوا خست.

ستادیۆمی كوردستانی نوێ
* بڕیار بوو ئەمڕۆ خولی نایابی بالەى عێراق بەڕێوە بچێ، بەڵام بەبڕیارێكی یەكەتیی ناوەندیی عێراق بۆ ڕۆژى 13ى ئەم مانگە دوا خرا.

 
Send to a friend Print
 

More news from دەنگوباسی ڕۆژنامان

 

ڕۆژنامەى گاردیەن: پاڵەپەستۆخستنە سەر سەندیكاكان گەڕانەوەیە بۆ سەردەمى سەدام

تەواوى نوویس

30/07/2010 13:29

 هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز) - لە وتارێكدا كە ئەمڕۆ هەینى لە ماڵپەڕى "گاردیەن"ى بەریتانیایى...

 
 
 

MORE NEWS