دەنگوباسی ڕۆژنامان
زیاتر لە 50 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران داوای لەدادگەدانی مورتەزەوی دەكەن
08/02/2010 14:12
هەولێر 8 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز) ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران لە نامەیەكدا داوای لەكارلادان و لەدادگەدانی سەعید مورتەزەوی دادوەری پێشووی تاران دەكەن.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی (زەمانە)دا بڵاو كراوەتەوە، نێزیكەی 57 نوێنەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران لە نامەیەكدا كە ئاراستەی سادق لاریجانی سەرۆكی دەزگەی داوەری ئێرانیان كردەوە داوا دەكەن سەعید مورتەزەوی داوەری پێشووی تاران بەتۆمەتی بەرپرسیارێتی لە توندوتیژیەكانی گرتیگەی كەهریزە دوابەدوای نائارمییەكانی هەڵبژاردنی سەركۆماری ئێران كە بووە هۆی كوشتنی 4 كەس بێتە لەدادگەدان.
هەژیی گۆتنە لە نامەكەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران سەرەڕای جەخت كردنەوە لە بەرپرسیارەیتی سەعید مەرتەزەوی لە توندوتیژییەكانی كەهریزەك داوا لە لاریجانی دەكەن بەبێ لەبەرچاو گرتنی هیچ لێبووردنێك ناوبراو بێنێتە لەدادگەدان.
هەژیی گۆتنە لێژنەی تایبەتی ئەنجوومەن بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆخی گرتیگەی كەهریزەك و هۆكارەكانی هاتنە كایەی توندوتیژی لەو گرتیگەیەدا كە بووە هۆی كوشتنی ژمارەیەك هاووڵاتی تاران دوای چەند مانگ لێكۆڵینەوە لە ئەنجامدا سەعید مورتەزەوی دادوەری پێشووی دادگەی تارانی وەكو هۆكاری سەرەكی ئەو توندوتیژیانە ناساند.
بەپێی ڕاگەیاندنەكەی لێژنەی ناوبراو "سەعید مورتەزەوی بەهۆی هەبوونی دەسەڵاتی تەواو لە بڕیاری گرتن و شوێنی گرتن و شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی كاربەدەستانی گرتیگە لەگەڵ گرتووان، بەیەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی هاتنە كایەی توندوتیژی لە گرتیگەی كەهریزەك هەژمار دەكرێت".
هەژیی گۆتنە لە ئەنجامی هەڵسوكەوتی توندوتیژیانەی كاربەدەستانی گرتیگەی كەهریزەك بەرامبەر گرتووانی خۆپێشاندانەكانی دوای هەڵبژاردنی سەركۆماری ئێران لە مانگی حوزەیران/یۆنیۆی ساڵی ڕابردوو ژمارەیەك هاووڵاتی ئەو وڵاتە هاتنە كوشتن.
(ئاكانیوز) گ ع
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دەنگوباسی ڕۆژنامان
ڕۆژنامەیەك: لیستی گۆڕان پشتیوانى لە تاڵەبانى ناكات و هاوپەیمانییش بەتاكە كاندیدی دەزانێ |
تەواوى نوویس | |
|
12/03/2010 02:36 |
||
هەولێر 12 ئادار/مارس (ئاكانیوز) ـ گۆتیار بەناوى بزووتنەوەى گۆڕان راى گەیاند ئەوان پشتیوانى لە...
- ئیران گەفان ژ هەبوونا سەربازێن ئەمەریكایی ل ولاتێن هەڤسوی دكەت
- هێزێن یەمەنی ل باشوورێ ولاتی هێرشێ دكەنە سەر ئاڤاهییەكی كو بەری نها چەكداران دەست بسەردا گرتبوو
- ئەنجوومەنى سەربازى لە میانمار ئەنجامى هەڵبژاردنێك ڕەت دەكاتەوە كە 20 ساڵ بەر لە ئێستە ئەنجامدراوە
- پارتى كار هەڕەشەى كشانەوە ئەندامانى لە حكوومەتى ئیسرائیل دەكات
- جڤاتا نوێنەرێن ئەمەریكا رەت دكەت هێزێن خو ل ئەفغانستانێ ڤەكێشن
- كوژرانى 12 چەكدار لە 2 هێرشى باڵەفڕە ئەمەریكایییەكان لە وەزیرستان
- ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمەریكا كشانەوەى هێزەكانى وڵاتەكەى لە ئەفغانستان ڕەت كردەوە
- سومال: كوشتنا 23 وەلاتییان بسەدەما پێكدادانان ل مەقادیشو
- خوێندنەوەی رۆژنامەكانی ئەمڕۆ پێنجشەم 11 ئادار 2010