دەنگوباسی ڕۆژنامان
هێزە سەربازی و تەناهییەكانی ئێران وریایی ڕژد دەدەنە خۆپێشاندەران
08/02/2010 14:08
هەولێر 8 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- لە نوێترین وریاییدا لەلایەن هێزە تەناهی و سەربازیییەكانی ئێران بۆ سەر خۆپێشاندەرانی ئەو وڵاتە لە هەمبەر خۆپێشادانی ڕۆژی 22ی بەهمەن، فەرماندەی سوپای پاسداران تایبەت بەتاران ڕای گەیاند كە بەتووندترین شێوە ڕووبەڕووی ئەو خۆپێشاندەران دەبینەوە كە دژی حكوومەتی ئێران هوتاف دەدەن.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی (ڕادیۆ فەردا)دا بڵاو كراوەتەوە، فەرماندەی سوپای پاسدارانی تاران وریایی دوا گوتی بەتووندترین شێوە ڕووبەڕووی ئەو كەسانە دەبینەوە كە بخوازن لەو ڕۆژەدا "دروشمی ئاژاوەگێڕانە" بلێن و لە كاروانی شۆڕشگێرانی كۆماری ئیسلامیی ئێران" بچنە دەرەە.
حوسێن هەمەدانی فەرماندەی سوپای تاران جەختی كردەوە كە هێزەكانی بەسیج و تەناهیپارێز ڕێگە نادەن بەهیچ شێوەیەك گرووپێك ئەو هەلە بۆ ئاژاوە گێڕی و گەمارۆدانی خۆپێشاندانەكە بقۆزنەوە.
هەژیی گۆتنە وریایی سوپای پاسدارانی تایبەت بەتاران بەدووەم وریایی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا دێت.
ئەوە لە كاتێكدایە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میر حوسێن مووسەوی و مەهدی كەڕووبی هەر دوو سەركردەی بەرهەڵستكاری ئێران بەشێوەیەكی ڕەسمی داوایان لە خەڵك كردووە بەشداری ئەو ڕێپێوانە بكەن بەمەبەستی داواكردنی مافەكانیان لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە.
لەلایەن خۆیەوە دوێنێ یەكشەم شیرین عیبادی وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی داوای لە خەڵكی ئێران كرد بەشێوەیەكی ئاشتیخوازانە و مەدەنیانە بەشداریی خۆپێشاندانەكەی ڕۆژی 22ی بەهمەن 31ەمین ساڵوەگەڕی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بكەن.
هەژیی گۆتنە عیبادی داوی لەخەڵك كرد بەشێوەیەكی هێمنانە و نەرم ونیان داواكرییەكانیان بخەن ڕوو بەهیچ شێوەیەك پاساوی گرتن نەدەنە دەست دەسەڵاتداران چونكە ئەوان دەخوازن خەڵك توندوتیژیی بنوێنن وبێكەنە پاساوێك بۆ جێبەجێ كردنی ئامانجەكانیان.
دێتە گۆتن كە دەسەڵاتدارانی ئێران بەشێوەیەكی ڕژد نیگەرانی هاتنەكایەی نائارامی و خۆپێشاندانن لە ڕۆژی 22ی بەهمەن كە دەكاتە 11ی ئەو مانگە.
(ئاكانیوز) گ ع
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دەنگوباسی ڕۆژنامان
ڕۆژنامەیەك: لیستی گۆڕان پشتیوانى لە تاڵەبانى ناكات و هاوپەیمانییش بەتاكە كاندیدی دەزانێ |
تەواوى نوویس | |
|
12/03/2010 02:36 |
||
هەولێر 12 ئادار/مارس (ئاكانیوز) ـ گۆتیار بەناوى بزووتنەوەى گۆڕان راى گەیاند ئەوان پشتیوانى لە...
- ئیران گەفان ژ هەبوونا سەربازێن ئەمەریكایی ل ولاتێن هەڤسوی دكەت
- هێزێن یەمەنی ل باشوورێ ولاتی هێرشێ دكەنە سەر ئاڤاهییەكی كو بەری نها چەكداران دەست بسەردا گرتبوو
- ئەنجوومەنى سەربازى لە میانمار ئەنجامى هەڵبژاردنێك ڕەت دەكاتەوە كە 20 ساڵ بەر لە ئێستە ئەنجامدراوە
- پارتى كار هەڕەشەى كشانەوە ئەندامانى لە حكوومەتى ئیسرائیل دەكات
- جڤاتا نوێنەرێن ئەمەریكا رەت دكەت هێزێن خو ل ئەفغانستانێ ڤەكێشن
- كوژرانى 12 چەكدار لە 2 هێرشى باڵەفڕە ئەمەریكایییەكان لە وەزیرستان
- ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمەریكا كشانەوەى هێزەكانى وڵاتەكەى لە ئەفغانستان ڕەت كردەوە
- سومال: كوشتنا 23 وەلاتییان بسەدەما پێكدادانان ل مەقادیشو
- خوێندنەوەی رۆژنامەكانی ئەمڕۆ پێنجشەم 11 ئادار 2010