سپۆرت

لە خولی نایابی بالەى عێراق شورتە لە هەولێرى بردەوە

15/03/2010 15:39
 



هەولێر 15 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەم لە هۆڵی یانەى ئەكاد لە شارۆكەی عەنكاوە لە میانی یارییەكانى خولی بژاردەى خولی نایابی بالەى عێراق یانەى شورتە بەئەنجامی (3-0) گێم لە یانەى هەولێرى بردەوە.

ئەنجامی گێمەكان بەمشێوەیە بوو (25-20، 25-23، 25-23).

دواى یارییەكە شەهاب ئەحمەد ناوبژیوانى نێودەوڵەتی بالە بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند "هەر چەندە یاریزانانی یانەى شورتە كەشی یارییەكەیان لە گێمی یەكەم گرتە دەست و پێشكەوتن، بەلاَم لە گێمی دووەم و سێیەم یانەى هەولێر باشتر یارییان كرد".

ئەحمەد ئەوەشی گوت "یانەى هەولێر ئەگەر هەڵەى ڕاهێنەریان نەبووایە، یارییەكەیان دەبردەوە".

خولی بژاردەی یانە نایابەكانی بالەى عێراق بەبەشدارى 8 یانە ئەنجام دەدرێ، یانەكانیش برێتین لە (هەولێر، پێشمەرگەى سلێمانى، سناعە، بەحرى، شورتە، دەغارە، مەسافی)، خولەكەش بەسەرپەرشتی یەكەتیی ناوەندی بالەى عێراق بەڕێوە دەچێ.

( ئاكانیوز ) م ت

 
Send to a friend Print
 

More news from سپۆرت

 

ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی: دابەشبوونى ئەندامانى یەكەتیی لە هەولێر و بەغدا تۆپی پێی عێراقی ڕزگار كرد لە سزادان

تەواوى نوویس

29/07/2010 23:20

كەربەلا 29 تەمووز/ یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند ئامادەبوونی...

 
 
 

MORE NEWS