سپۆرت
فابیۆ كاپیلۆ دڵگرانە بەئەنگاوتنى بێكهام
15/03/2010 15:34
لەندەن 15 ئادار/مارس (دیپیئەی-ئاكانیوز)- فابیۆ كاپیلۆ بەڕێوەبەرى تەكنیكى هەڵبژاردەى ئینگلتەرا هاوخەمى خۆى بۆ ئەنگاوتنەكەى یاریزانى هێڵى ناوەڕاست دێڤید بێكهام دەربڕی، كە شیمانەى زۆرى هەیە لە پاڵەوانیەتیی مۆندیالى 2010 كە بڕیارە هاوینى داهاتوو لە باشوورى ئەفەریقیا سازبدرێ، بەشداری نەكات.
كاپیلۆ لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕى یەكەتیی تۆپی پێی ئینلگیزى بڵاو كراوەتەوە، گوتى "زۆر دڵگرانم بەوەى كە دێڤید تووشى ئەنگاوتن هاتووە، تا ئێستە چاوەڕێی ئەنجامى تاقیكردنەوەى پزیشكین، بەڵام شیمانەى هەیە لە مۆندیالى داهاتوودا بەشداری نەكات".

كاپیلۆى ئیتاڵیایی ئەوەشى گوت "بۆ پاڵپشتیكردنى دواى یارییەكە قسەم لەگەڵی كرد، بێكهام یاریزانێكى ناودارى گەورەیە و زۆر بەڕژدى كاری دەكرد، تا خۆى بۆ بەشداریكردنى مۆندیالى داهاتوو ئامادە بكات، لەبەرئەوە ئامادەنەبوونى ئەو لەو پاڵەوانیەتییە گورزێكى بەهێزە".
ئەمڕۆ دووشەم یاریزان بێكهام لە فینلەندا نەشتەركارى بۆ دەكرێ، دواى ئەوەى دوێنێ شەو لە كاتى یاریكردندا كە تێیدا یانەى میلان سەركەوت بەسەر یانەى ڤیرۆنا بەگۆڵێكى بێ بەرامبەر لە خولى ئیتاڵیا، تووشى ئەنگاوتن هات.
و: ئا ئە
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from سپۆرت
ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی: دابەشبوونى ئەندامانى یەكەتیی لە هەولێر و بەغدا تۆپی پێی عێراقی ڕزگار كرد لە سزادان |
تەواوى نوویس | |
|
29/07/2010 23:20 |
||
كەربەلا 29 تەمووز/ یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند ئامادەبوونی...
- میلیتۆ گرانترین یاریزانی خولی ئیتاڵییە
- پاڵەوانیەتیی جۆدۆى هەڵبژاردەى شارەكانى هەرێمی كوردستان ساز دەكرێت
- هاندەرانی یۆڤنتۆس بۆ یاریزانانی یانەكەیان: ژیانتان لێ دەكەین بە دۆزەخ
- مۆرینۆ: كارفالیۆ یەك لە باشترین بەرگریكەرەكانی جیهانە
- مارادۆنا: خیانەتیان لێكردم
- ئینتەر میلان وەرزی نوێ بە رووبەڕووبوونەوەی پۆلۆنیا دەست پێ دەكات
- سەرۆكی ئینتەر میلان: ئاكاری بالۆتێلی ناچاری كردین ئەو یاریزانە بفرۆشین
- یاریزانێكی كوردی هەڵبژاردەی سویسرا مەترسی 10 ساڵ گرتنی لەسەرە
- بەرازیل سزای توند بەسەر هاندەرە ئاژاوەگێڕەكاندا دەسەپێنێت