سپۆرت

بی بی سی 295 كارمەندی خۆی بۆ رووماڵكردنی مۆندیال دەنێرێتە باشووری ئەفەریقیا

15/03/2010 13:18
 



هەولێر 15 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- دەستەی ئێزگەی بەریتانی(بی بی سی) بڕیاری داوە 295 كارمەندی خۆی رەوانەی باشووری ئەفەریقیا بكات بۆ گواستنەوەی رووداوەكانی مۆندیالی 2010 و بودجەیەكی خەیاڵیی بۆ ئەو كارە داناوە.
2010-world-cup-logo
چەند مانگێك بەر لەوەی مۆندیالی داهاتووی باشووری ئەفەریقیا دەست پێ بكات كە بڕیارە لە حوزەیران/یۆنیۆی داهاتوودا ئەو وڵاتە مێوانداریی بكات، بابەتی پارەی تەرخانكراو بۆ رووماڵكردن و داپۆشینی ئەو رووداوە لە ئێستەوە بووەتە باس و خواسی رۆژنامەكان، وا پێدەچێت بودجەی زەبەلاحی تەرخانكراو بۆ ئەو كارە مشتومڕی زۆر دروست بكات.

میدیا جیهانییەكان، چ ئەوانەی مافی گواستنەوەی یارییەكانیان هەیە و چ ئەوانەشی كە تەنیا دەتوانن هەواڵەكانی پاڵەوانیەتییەكە بگوازنەوە، لە ئێستەوە كار بۆ ئەوە دەكەن بەزووترین كات دوا ئامادەسازییەكانی خۆیان بۆ گەورەترین رووداوی وەرزشی كۆتا پێ بێنن و بۆ ئەو مەبەستەش رۆژنامەكان ئاماژەیان بەهەندێك لەو ئامادەسازییانە كردووە.

رۆژنامەی (نیوز ئۆف زا وۆرڵد)ی بەریتانیایی بڵاوی كردەوە كە دەستەی ئێزگەی بەریتانی (بی بی سی) بڕی 6 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی (نێزیكەی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی) بۆ خەرجیی رووماڵكردنی رووداوەكانی مۆندیال تەرخان كردووە.

رۆژنامەكە نووسیویەتی (بی بی سی) بڕیاری داوە 295 كەس لە كارمەندانی خۆی بۆ باشووری ئەفەریقیا بنێرێت بۆ داپۆشینی رووداوەكانی پاڵەوانیەتییەكە لە ماوەی یەك مانگدا كە یارییەكانی تێدا ئەنجام دەدرێت، رۆژنامەكە دەڵێ ئەو ژمارە كارمەندە دوو ئەوەندەی كارمەندەكانی تەلەڤزیۆنی (ئای تیڤی)ی بەریتانییە كە ئەویش دەیەوێ مۆندیال رووماڵ بكات.
BBC logo
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە بی بی سی یەك ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بۆ دروستكردنی ستۆدیۆی تایبەت بەخۆی تەرخان كردووە، چونكە ئێزگەكە نایەوێ پشت بەپەخشی نێودەوڵەتیی مۆندیال ببەستێت كە لە جۆهانسبێرگ دانراوە و هەموو كەناڵەكانی تر سوودی لێوەردەگرن.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرای كردووە تێچووی ئەو ستۆدیۆیە 750 هەزار جونەی گرانترە لەو ستۆدیۆیەی ئێزگەكە بۆ گواستنەوەی یارییەكانی یۆرۆی 2008 لە ڤییەننا لە هاوینی رابردوودا دروستی كردبوو.

رۆژنامەكە دەڵێ لە نێو ئەو 295 كارمەندەی بی بی سیدا، 17 بێژەری یارییەكان هەیە.
jime kishwaracin,World cup,Mondial 2010
هەرچەندە بڕیارەكەی بی بی سی و ئەو پارە زۆرەی بۆ كارەكەی تەرخانكردووە، بووەتە مایەی ناڕەزایی لای هەندێك ناوەندی میدیایی و ئەو ناوەندانە رەخنەی توندیال لە ئێزگەكە گرت، بەڵام گۆتیاری (بی بی سی) گوتی "لە بودجەكەدا لە نێوان 10 تا 11 هەزار جونەیمان بۆ هەر كارمەندێك لەو 295 كارمەندە داناوە و هەموویان بەباڵەفڕ بۆ باشووری ئەفەریقیا دەگوازینەوە.

هەندێك سەرچاوەی رۆژنامەوانی دەڵێن تێچووی هەر كارمەندێك بۆ یەك مانگی یارییەكانی مۆندیال دەگاتە 20 هەزار جونەی ئیستەرلینی.

(ئاكانیوز) ر م

 
Send to a friend Print
 

More news from سپۆرت

 

ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی: دابەشبوونى ئەندامانى یەكەتیی لە هەولێر و بەغدا تۆپی پێی عێراقی ڕزگار كرد لە سزادان

تەواوى نوویس

29/07/2010 23:20

كەربەلا 29 تەمووز/ یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند ئامادەبوونی...

 
 
 

MORE NEWS