سپۆرت

لە خولی ئیسپانیادا خیتافی بەسێ گۆڵی خاوێن لە مایۆركا دەباتەوە

14/03/2010 09:44
 



مەدرید 14 ئادار/مارس (دیپیئەی ـ ئاكانیوز) ـ شەوی ڕابردوو لەگەڵ دەست پێكردنی یارییەكانی گەڕی بیست و شەشی خولی پلە یەكی ئیسپانیا، یانەی خیتافی لەناو یاریگەی خۆیدا بەسێ گۆڵی خاوێن لە یانەی ریال مایۆركا بردەوە، بەم دۆڕاندنە مایۆركا هەلێكی بەنرخی بۆ بەتەنیا مانەوەی لە خانەی چوارەمی خولەكەدا لە دەست دا.
Mallorca and Getafe
دانیال باریخۆ یاریزانی خیتافی كە ئەستێرەی یارییەكە بوو، گۆڵی یەكەمی یانەكەی لە خولەكی 33دا تۆمار كرد، دواتر لە خولەكی 80دا یاریزان نیكۆلاس فیدرۆ میكۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی خیتافی تۆمار كرد.

لە خولەكی 84دا خۆسیچ كارلۆس نۆنیس یاریزانی هێڵی بەرگریی مایۆركا بەكارتی سوور كرایەوە دەرەوە دوای ئەوەی لە ڕێگەی دەستەوە نەیهێشت تۆپەكە هێڵی گۆڵ ببڕێت، بەم هۆیە ناوبژیوانی لێدانی سزای بۆ خیتافی هەژمار كرد و یاریزان مانۆ دێل مۆرال گۆڵی سێیەم و كۆتای تۆمار كرد.

خۆلیۆ ئەلڤارێز یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی مایۆركا گوتی "هیوایەكی زۆرمان بەو یارییە هەبوو، بەڵام هەڵەیەكی زۆرمان لە هەردوو هێڵی سزادا كرد و بەڕاستی شیاوی بردنەوە نەبووین".

گریگۆریۆ مانزانۆ بەڕێوەبەری هونەریی مایۆركا گوتی "تا ئێستە هەلمان لە بەردەم ماوە بۆ ئەوەی بەشداریی لە پاڵەوانیەتیی ئەوروپادا بكەین، خیتافی لەو یارییەدا ئاستێكی زۆر جوانی پێشكێش كرد و پێویستیان بەئەنجامێكی باش بوو چونكە لە شەش یاریی ڕابردوودا هیچ یارییەكیان نەبردووەتەوە".
Mallorca and Getafe
كۆی خاڵەكانی مایۆركا هەر لە 43 خاڵ و لە خانەی چوارەم مایەوە و بەجیاوازیی یەك خاڵ لە دوای ئیشبیلیە و بەجیاوازیی یەك خاڵ لە پێش دیپۆرتیڤۆ لاكۆرونایەیە دوای ئەوەی ئشبیلیە لە یارییەكی تری هەمان خول و لەناو یاریگەی خۆیدا بەیەك گۆڵ لەگەڵ دیپۆرتیڤۆ لاكۆرونا بەرامبەر بوو. خیتافی كۆی خاڵەكانی لە پلەی هەشتەمدا بۆ 36 خاڵ بەرز كردەوە.

لە یارییەكی تری هەمان خولدا، سپۆرتینگ خیخۆن لەناو یاریگەی خۆیدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ ئەتلەتیك بلباو بەرامبەر بوو، بەمەش خیخۆن كۆی خاڵەكانی بۆ 32 خاڵ بەرز كردەوە و سەركەوت بۆ خانەی دەیەم، هەروەها بلباو كۆی خاڵەكانی لە ڕیزبەندیی شەشەمدا بۆ 41 خاڵ بەرز كردەوە.

لە چوارچێوەی هەمان خولدا ئەمڕۆ یەكشەم ئەم یارییانە دێنە ئەنجامدان: راسینگ سانتاندیر × ریال زاراگۆزە، ڤیاریال × خیریز، ئەلمیریا × مەلەگا، تینیریڤی × ئیسپانیۆل، بەرشلۆنە × ڤالێنسیا، بەلەد وەلید × ریال مەدرید.

و: ك ك

 
Send to a friend Print
 

More news from سپۆرت

 

ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی: دابەشبوونى ئەندامانى یەكەتیی لە هەولێر و بەغدا تۆپی پێی عێراقی ڕزگار كرد لە سزادان

تەواوى نوویس

29/07/2010 23:20

كەربەلا 29 تەمووز/ یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند ئامادەبوونی...

 
 
 

MORE NEWS