سپۆرت

سبەى لە خولی نایابی عێراقدا هەولێر و كارەبا، كەركووك و مەسافی باشوور بەیەك دەگەن

14/03/2010 09:32
 



هەولێر 14 ئادار/مارس ( ئاكانیوز )- سبەى دووشەم لە گەڕی 12ی یارییەكانى خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ، یانەى هەولێر لە یاریگەى قوە جەوییە لە بەغدا یاریی لەگەڵ یانەى كارەبا دەكات، هەروەها یانەى كەركووك مێونداریی یانەى مەسافی باشوور دەكات.
xuli iraq, yanai hawler
سبەى دووشەم سات 15:00 بەكاتى ناوەخۆ (12:00 بەكاتى گرینوج) لە یاریگەى قوە جەوییە لە بەغدا، یانەى هەولێری پاڵەوانى سێ وەرزی ڕابردووى خولی نایابی عێراق دەبێتە مێوانى یانەى كارەبا لە یاریی كێبەركێكاریدا .

عومەر مەجید یاریدەرى راهێنەرى یانەى هەولێر ئەمڕۆ یەكشەم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس ( ئاكانیوز )ى ڕاگەیاند "یارییەكە ئاسان نییە و پێشبینیی كێبەركێیەكی زۆر بەهێز لە یانەى كارەبا دەكەین، چونكە یەكێكە لە یانە ئاست بەرزەكانى خولەكە" .

مەجید گوتی "لەگەڵ هەموو بارودۆخێكدا تیپەكەمان دەیەوێت پارێزگارى لە پێشەنگی ڕیزبەندی و پاك ڕاگرتنی گۆڵ بكات، هەروەها لە ڕووی تواناى جەستەیی و پێكانەوە هیچ كەموكوڕییەكمان نییە و تەواوى یاریزانانمان ئامادەن و پلانی تایبەتمان هەیە بۆ بردنەوە لە یانەى كارەبا و بۆ بردنەوەش یاریی دەكەین " .

تا ئێستە یانەى هەولێر بەكۆكردنەوەى 31 خاڵ و تۆماركردنى 19 گۆڵ لە پێشەنگى گرووپی باكور دێ بەبێ دۆڕاندن، یانەى كارەبا بەكۆكردنەوەى 22 خاڵ و تۆماركردنى 21 گۆڵ و 9 گۆڵی لێ تۆمار كراوە لە ڕیزبەندیی سێیەم دێ.

لەلایەكى تریشەوە سبەى سات 14:30 بەكاتى ناوەخۆ (11:30 بەكاتى گرینوج) یانەى كەركووك لە ناو یاریگەى خۆیدا مێوانداریی یانەى مەسافی باشوور دەكات.

یانەى كەركووك بەكۆكردنەوەى 6 خاڵ لە ڕیزبەندیی 16 دێ، بەڵام یانەى مەسافی بەكۆكردنەوەى 3 خاڵ لە دوا ریزبەندیی كۆتا دێ.


( ئاكانیوز ) م ت

 
Send to a friend Print
 

More news from سپۆرت

 

ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی: دابەشبوونى ئەندامانى یەكەتیی لە هەولێر و بەغدا تۆپی پێی عێراقی ڕزگار كرد لە سزادان

تەواوى نوویس

29/07/2010 23:20

كەربەلا 29 تەمووز/ یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند ئامادەبوونی...

 
 
 

MORE NEWS