سپۆرت
لە خولی نایابی تۆپی پێی كوردستاندا پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوامە لە ڕاونانی هەولێر
12/03/2010 07:53
سلێمانی 12 ئادار/مارس (ئاكانیوز) ـ لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی بیست و دووی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، دوێنێ پێنجشەم لە یاریگەكانی كوردستاندا چەند یارییەك بەڕێوە چوو، لە شاری سلێمانی دوو یاری هاتە ئەنجامدان كە تێیدا هەردوو یانەی سیروانی نوی و نەورۆز بەرامبەر بوون و پێشمەرگەی سلێمانیش لە سەركەوتنەكانی بەردەوامە.

لە یاریگە یانەی سلێمانیدا، یانەی سیروانی نوێ میوانداریی یانەی نەورۆزی هەمان شاری كرد، بەگشتی یارییەكە لە ئاستێكی خوار مامناوەندا بوو هەرچەندە هەردوویانە چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی یەكتر، بەڵام هیچ سوودێكیان نەبوو و یارییەكەش بەبێ گۆڵ بەكۆتا هات.
لەو یارییەدا هەریەكە لە یاریزانان زیا عەبدولحەكیم لە یانەی سیروانێ و ڕەنجدەر ئەحمەد لە یانەی نەورۆز لە خولەكەكانی 52 و 87دا بەكارتی سوور كرانە دەرەوە.
بەم یەكسانبوونە یانەی سیروانی نوێ كۆی خاڵەكانی گەیاندە 33 خاڵ و لە پلەی پێنجەمدا مایەوە، لە بەرامبەردا یانەی نەورۆز بەكۆكردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی دەیەمدایە.
ڕزگار عەلی ڕاهێنەری یانەی سیروانی نوێ بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "ئەنگوانی دوو یاریزانی سەرەكیی تیپەكەمان و بوونی دوو كاتی زەردی یاریزانان و گۆڵ نەكردنی هێرشبەرەكانمان، بوونە هۆی ئەوەی یارییەكە بەم ئەنجامە بەكۆتا بێ، سەرباری ئەمەش یاریزانەكان ئاستێكی جوانیان پێشكێش نەكرد".
لە بەرامبەردا مستەفا سلێمان یاریدەری ڕاهێنەری یانەی نەورۆز بە(ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "سەرەتا سوپاسی دەستەی كارگێڕیی یانەكەمان دەكەم بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی تیپەكەمان، لەبارەی یارییەكەشەوە یاریزانەكانمان ئەو ئاستەیان پێشكێش نەكرد كە پێی ناسراون".

لە یاری دووەمدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی میوانداریی یانەی خاكی شاری كەركووكی كرد و توانی یارییەكە بەسێ گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی خۆی بەكۆتا بێنێ.
لەو یارییەدا یاریزانانی پێشمەرگە بەتەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد و توانیان بەم بردنەوەیە خۆیان بگەیەننە ڕیزبەندیی دووەمی خولەكە.
گۆڵەكانی یانەی پێشمەرگە لەلایەن یاریزان یەحیا مەحموود و محەمەد عەبدوڵا و سامح ڕۆستەم لە خولەكەكانی 11 و 32 و 66دا هاتنە تۆماركردن.
بەم بردنەوەیەش پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوت بۆ ڕیزبەندیی دووەمی خولەكە بەكۆكردنەوەی 39 خاڵ و یانەی خاكیش بە 16 خاڵ لە ڕیزبەندیی كۆتای خولەكەدا دێت.
ئەنجامی یاریەكانی تری دوێنێ بەم شێوەیە بوو: سەورە 2 × هەولێر 3، پێشمەرگەی هەولێر 2 × شێروانە 1، ئارارات 1 × دهۆك 0، پیرس 1 × بروسك 1، هەندرێن 1 × كەركووك 1 .
ڕیزبەندیی یانەكانیش بەم شێوەیەیە:
1. هەولێر 41 خاڵ 2. پێشمەرگەی سلێمانی 39 خاڵ 3. كەركووك 38 خاڵ. 4. برووسك 37 خاڵ 5. سیروانی نوێ 33 خاڵ.
(ئاكانیوز) ئـ م
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from سپۆرت
ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی: دابەشبوونى ئەندامانى یەكەتیی لە هەولێر و بەغدا تۆپی پێی عێراقی ڕزگار كرد لە سزادان |
تەواوى نوویس | |
|
29/07/2010 23:20 |
||
كەربەلا 29 تەمووز/ یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند ئامادەبوونی...
- میلیتۆ گرانترین یاریزانی خولی ئیتاڵییە
- پاڵەوانیەتیی جۆدۆى هەڵبژاردەى شارەكانى هەرێمی كوردستان ساز دەكرێت
- هاندەرانی یۆڤنتۆس بۆ یاریزانانی یانەكەیان: ژیانتان لێ دەكەین بە دۆزەخ
- مۆرینۆ: كارفالیۆ یەك لە باشترین بەرگریكەرەكانی جیهانە
- مارادۆنا: خیانەتیان لێكردم
- ئینتەر میلان وەرزی نوێ بە رووبەڕووبوونەوەی پۆلۆنیا دەست پێ دەكات
- سەرۆكی ئینتەر میلان: ئاكاری بالۆتێلی ناچاری كردین ئەو یاریزانە بفرۆشین
- یاریزانێكی كوردی هەڵبژاردەی سویسرا مەترسی 10 ساڵ گرتنی لەسەرە
- بەرازیل سزای توند بەسەر هاندەرە ئاژاوەگێڕەكاندا دەسەپێنێت