سپۆرت
هامبۆرگى ئەڵمانیایی هەنگاوێكی گەورەى بڕی بۆ قۆناخى 16ى خولی ئەوروپا
12/03/2010 04:08
هەولێر 12 ئادار/مارس (ئاكانیوز) ـ ئێوارەى دوێنێ پێنجشەم یانەى هامبۆرگى ئەڵمانیایی هەنگاوێكی گرینگی بەرەو قۆناخى 16ى پاڵەوانیەتیی خولی ئەوروپا (تاسی یەكەتیی ئەوروپاى پێشوو) كاتێك توانى لە ناو یاریگەى و هاندرەنی خۆى بەئەنجامى 3/1 لە یانەى ئەندەرلێختی بەلجیكایی بباتەوە.

سەرەتا یانەى ئەڵمانی لە خولەكەكانى 32 و 40 لە ڕێگەى یاریزانان یۆریس ماسیس و رۆد ڤان نیستلرۆى بەدوو گۆڵ پێش كەوت، پاشان لە دوا چركەكانى گێمی یەكەم جۆناسان لیگەر گۆڵی یەكەمى بۆ ئەندرلێخت تۆمار كرد.
لە گێمی دووەمدا دیڤید یارۆلیم گۆڵی سێیەمى بۆ یانەى ئەڵمانیایی تۆمار كرد.
بەم بردنەوەیە یانەى هامبۆرگ ئەركی ئاسانتر دەبێ لە یاریی گەڕانەوەدا لە ڕۆژى پێنجشەمى داهاتوو.
لە یارییەكانى ترى هەمان پاڵەوانیەتیی (رۆبین كازان (ڕووسیا) × فۆلفسیبۆرگ (ئەڵمانیا) 1 – 1، لیل (فرەنسا) × لیڤەرپوول ( ئینگلتەرا) 1 – سفر، ئەتلەتیكۆ مەدرید (ئیسپانیا) × سپۆرتینگ لشبۆنە (پورتوگال) سفر – سفر، یۆڤانتس (ئیتاڵیا) × فۆلهام (ئینگلتەرا) 3 – 1، ڤالنسیا (ئیتاڵیا) × ڤێردەبرێمن (ئەڵمانیا) 1 – 1، بنفیكا (پورتوگال) × مارسیلیا (فرەنسا) 1 – 1، ستاندەر لیج (بەلیجكا) × پاناسینایكۆس (یۆنان) 3- 1.
(ئاكنیوز) م ع
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from سپۆرت
ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی: دابەشبوونى ئەندامانى یەكەتیی لە هەولێر و بەغدا تۆپی پێی عێراقی ڕزگار كرد لە سزادان |
تەواوى نوویس | |
|
29/07/2010 23:20 |
||
كەربەلا 29 تەمووز/ یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند ئامادەبوونی...
- میلیتۆ گرانترین یاریزانی خولی ئیتاڵییە
- پاڵەوانیەتیی جۆدۆى هەڵبژاردەى شارەكانى هەرێمی كوردستان ساز دەكرێت
- هاندەرانی یۆڤنتۆس بۆ یاریزانانی یانەكەیان: ژیانتان لێ دەكەین بە دۆزەخ
- مۆرینۆ: كارفالیۆ یەك لە باشترین بەرگریكەرەكانی جیهانە
- مارادۆنا: خیانەتیان لێكردم
- ئینتەر میلان وەرزی نوێ بە رووبەڕووبوونەوەی پۆلۆنیا دەست پێ دەكات
- سەرۆكی ئینتەر میلان: ئاكاری بالۆتێلی ناچاری كردین ئەو یاریزانە بفرۆشین
- یاریزانێكی كوردی هەڵبژاردەی سویسرا مەترسی 10 ساڵ گرتنی لەسەرە
- بەرازیل سزای توند بەسەر هاندەرە ئاژاوەگێڕەكاندا دەسەپێنێت