سپۆرت
باشووری ئەفەریقیا لە بەرازیل بارگە دەخات
11/03/2010 13:28
هەولێر 11 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- هەڵبژاردەی تۆپی پێی باشووری ئەفەریقیا لە بەرازیل یەكەیەكی مەشق ئەنجام دەدات بەمەبەستی ئامادەسازیی بۆ كۆتاییەكانی مۆندیالی 2010 كە وڵاتەكەی رێكی دەخات.

وا دیارە كارلۆس ئەلبیێرتۆ پێرێرای بەرازیلی كە سەرپەرشتی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی باشووری ئەفەریقیای ناسراو بە (باڤانا) دەكات، دەیەوێ خۆراكێكی رۆحی لە بەرازیلی پێنج جار براوەی مۆندیال بۆ هەڵبژاردەكەی بدۆزێتەوە.
پێرێرا بەرامبەر ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان لە بەرازیل گوتی "بەرازیل لانكەی تۆپی پێیە" و هیوای خواست یاریزانەكانی سوود لەو رۆحە وەربگرن كە لەو وڵاتەدا هەیە بەر لە دەستپێكردنی مۆندیالی 2010.
راهێنەرە بەرازیلییەكە ئاشكرای كرد كە هەڵبژاردەی باشووری ئەفەریقیا بەهۆی زۆر گۆڕینی راهێنەرانەوە كە هەریەكەیان سەر بەقوتابخانەیەكی تۆپی پێ بوون و خاوەن ئەزموونێكی جیاواز بوون، خاوەنی شێوازێكی تایبەت بەخۆی نییە.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە دەیەوێ دۆخی هەڵبژاردەكە لە رێگەی ئەو یەكەی مەشقەوە كە ماوەی مانگێك دەخایەنێ بگۆڕێت.

هەڵبژاردەكە لەو ماوەیەدا لە شاری تیرسۆپۆلیس دەمێنێتەوە كە نێزیكەی 90 كیلۆمەتر لە ریۆدی جانیرۆی پایەتەختەوە دوورە.
پێرێرا بڕیاری داوە لە كاتی یەكە مەشقییەكەدا چەند یارییەكی هەڤالینی لەگەڵ یانە بەهێزەكانی بەرازیل لەوانیش فلامنگۆ و سانتۆس و پالمیراس ئەنجام بدات، جیا لە ئەنجامدانی یارییەكی هەڤالینی لەگەڵ هەڵبژاردەی پاراگوای لە 30 ئەم مانگەدا.
دوای یەكە مەشقییەكەی بەرازیل، هەڵبژاردەی باشووری ئەفەریقیا بۆ ماوەی 3 هەفتە یەكەیەكی تری مەشق لە ئەڵمانیا ئەنجام دەدات.
لە كۆتاییەكانی مۆندیالی 2010 لە باشووری ئەفەریقیا كە لە حوزەیران/یۆنیۆ داهاتوودا دەست پێدەكات، هەڵبژاردەی خانەخوێ لە كۆمەڵەی یەكەمدا لەگەڵ هەڵبژاردەكانی ئۆرۆگوای و مەكسیك و فرەنسادا یاریی دەكات.
(ئاكانیوز) ر م
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from سپۆرت
ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی: دابەشبوونى ئەندامانى یەكەتیی لە هەولێر و بەغدا تۆپی پێی عێراقی ڕزگار كرد لە سزادان |
تەواوى نوویس | |
|
29/07/2010 23:20 |
||
كەربەلا 29 تەمووز/ یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند ئامادەبوونی...
- میلیتۆ گرانترین یاریزانی خولی ئیتاڵییە
- پاڵەوانیەتیی جۆدۆى هەڵبژاردەى شارەكانى هەرێمی كوردستان ساز دەكرێت
- هاندەرانی یۆڤنتۆس بۆ یاریزانانی یانەكەیان: ژیانتان لێ دەكەین بە دۆزەخ
- مۆرینۆ: كارفالیۆ یەك لە باشترین بەرگریكەرەكانی جیهانە
- مارادۆنا: خیانەتیان لێكردم
- ئینتەر میلان وەرزی نوێ بە رووبەڕووبوونەوەی پۆلۆنیا دەست پێ دەكات
- سەرۆكی ئینتەر میلان: ئاكاری بالۆتێلی ناچاری كردین ئەو یاریزانە بفرۆشین
- یاریزانێكی كوردی هەڵبژاردەی سویسرا مەترسی 10 ساڵ گرتنی لەسەرە
- بەرازیل سزای توند بەسەر هاندەرە ئاژاوەگێڕەكاندا دەسەپێنێت