سپۆرت

لە خولی نایابی كوردستان یانەى هەولێر دەیەوێت پێگەى پێشەنگی خۆى قایمتر بكات

11/03/2010 11:14
 



هەولێر 11 ئادار/مارس ( ئاكانیوز ) ـ لە چوارچێوەى یارییەكانى گەڕی بیست و دووى خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەم یانەى هەولێرى پێشەنگ دەیەوێ سێ خاڵی یاریی ئەمڕۆی دەستەبەر بكات، تا پێگەى لە پێشەنگ قایمتر بكات .
xoli kurdistan
لە یاریگەى یانەى سەورە لە كەركووك یانەى هەولێر خاوەنى 38 خاڵ، دەبێتە مێوانى یانەى سەورە كە لە پلەكانى خوارەوەى ڕیزبەندییە بە 19 خاڵ، یانەى هەولێر هەوڵی یەكەمی بەدەست هێنانى سێ خاڵی یارییەكەیە تا پێگەى خۆى لە پێشەنگی یانەكان قایمتر بكات لە بەرامبەردا یانەى سەورەش بۆ بردنەوە یاریی دەكات و هەوڵ دەدات لە ناوچەى مەترسی دوور بكەوێتەوە .

سەمیر بابۆ ڕاهێنەرى یانەى هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز )ى ڕاگەیاند "وەك دیارە كە لە هەفتەكانى كۆتایی خولی نایابی كوردستانداین بۆیە هەموو یارییەك بۆ ئێمە گرینگە و بەهەندی وەردەگرین " .

بابۆ گوتى "لە یاریی ئەمڕۆدا هەوڵی سەرسەختی ئێمە بردنەوەیە و وەرگرتنی 3 خاڵی یارییەكەیە، تا بتوانین یەكێك بین لەو یانانەى لە كێبەركێ دەكەن لەسەر نازناوى ئەمساڵ، هەروەها یارییەكە ئاسان نییە لەبەرئەوەى یانەى سەورە هەموو توانایەكی بەكار دەهێنێت تا بەبردنەوەى لە ناوچەى مەترسی دوور بكەوێتەوە " .

یانەى هەندرێن كە لە پلەى نۆیەمی ڕیزبەندییە بە 27 خاڵ لە یاریگەى خۆى لە هەولێر ڕووبەڕووی یانەى كەركووك دەبێتەوە كە 37 خاڵی هەیە لە دووەمی ڕیزبەندی یانەكانە .

یانەى پێشمەرگەى هەولێر كە 18 خاڵی هەیە لە پلەكانى خوارەوەى ڕیزبەندییە لە ناو یاریگەى خۆی لە پیرمام یاریی لەگەڵ یانەى شێروانە دەكات كە 20 خاڵی هەیە و لە ناوچەى مەترسیدایە .

هەر لە پیرمام یانەى ئارارات بە 28 خاڵ كە پلەى هەشتەمی ڕیزبەندی گرتووە مێوانداریى یانەى دهۆك دەكات كە 29 خاڵی هەیە لە پلەى حەوتەمی ڕیزبەندییە .

یانەى پێرس كە 32 خاڵ لە پلەى شەشەمە لە ناو یاریگە و هاندەرانی لە دهۆك ڕووبەڕووی یانەى بروسكی پاڵەوانیى دوو وەرزى ڕابردووى خولەكە دەبێتەوە كە 37 خاڵی هەیە لە پلەى دووەمی ڕیزبەندی دایە .

لە سلێمانى دوو یاریی ئەنجام دەدرێ یانەى پێشمەرگەى سلێمانى كە لە پلەى سێیەمی ڕیزبەندییە بە 36 خاڵ ڕووبەڕووى یانەى خاك دەبێتەوە كە 16 خاڵ و لە پلەى كۆتایی ڕیزبەندە، هەروەها یانەى سیروانى نوێ كە 32 خاڵی هەیە لە پلەى پێنجەمی ڕیزبەندە یاریی لەگەڵ یانەى نەورۆز دەكات كە 25 خاڵی هەیە و لە پلەى دەیەمی ڕیزبەندیی یانەكانە .

خولی نایابی كوردستان بەسەرپەرشتی یەكەتیی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان ئەنجام دەدرێت لە وەرزی ئەمساڵدا 14 یانە بەشدارن .

( ئاكانیوز ) م ت





 
Send to a friend Print
 

More news from سپۆرت

 

ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی: دابەشبوونى ئەندامانى یەكەتیی لە هەولێر و بەغدا تۆپی پێی عێراقی ڕزگار كرد لە سزادان

تەواوى نوویس

29/07/2010 23:20

كەربەلا 29 تەمووز/ یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند ئامادەبوونی...

 
 
 

MORE NEWS