سپۆرت

پیكنپاوەر: كاتی ئەوە هاتووە هەڵبژاردەیەكی ئەوروپایی لە دەرەوەی ئەوروپا مۆندیال بباتەوە

11/03/2010 09:23
 



هەولێر 11 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- فرانز پیكنپاوەری ئەڵمانی گوتی مۆندیالی باشووری ئەفەریقیا ركابەرییەكی بەهێز بەخۆوە دەبینێت لەسەر نازناوی پاڵەوانیەتییەكە، چونكە زیاتر لە هەڵبژاردەیەكی پاڵێوراو بۆ بردنەوەی نازناوەكەی تێدایە.
Franz Beckenbauer
پیكنپاوەری یاریزان و راهێنەری دێرینی ئەڵمانی لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی ئاهەنگی خەڵاتی لۆریۆس كە لە ئەبوزەبی ئیمارات ئەنجام درا، گوتی ئیدی كاتی ئەوە هاتووە هەڵبژاردەكانی ئەوروپا لە دەرەوەی پارزەوینەكەی خۆیانەوە نازناوی مۆندیال ببەنەوە.

پێشتر رووی نەداوە هەڵبژاردەكانی ئەوروپا لەو مۆندیالانەدا نازناوەكە بەدەست بێنن كە لە دەرەوەی ئەوروپادا رێكخراوە.

ئەفسانە ئەڵمانییەكە ئاوڕی لە مشتومڕی بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا لە یارییەكانی تۆپی پێ دایەوە و دووپاتی كردەوە كە پێویستە لە یارییەكاندا ناوبژیوانێك هەبێت بۆ چاودێریكردنی هێڵی گۆڵ و یارمەتی ناوبژیوانی سەرەكیی بدات لەو كارەدا.

پیكنپاوەر نموونەی بەمۆندیالی 1966 هێنایەوە كە ئەڵمانیا لە یاریی كۆتاییدا بەهۆی گۆڵێكەوە دۆڕا كە لە هێڵی گۆڵ دەرنەچووبوو. ئەو گوتی ئەوە رووداوێكی ناخۆشە لە كۆتایی پاڵەوانیەتییەكی وەك مۆندیالدا بەو شێوەیە بدۆڕێی.

پیكنپاوەر بەپێویستی زانی كە سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆجیا بۆ یارییەكانی تۆپی پێ سنووردار بێت و گوتی "پێویستە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا نابێ ئەو عاتیفە و سەرنجڕاكێشییە تێپەڕێنێ كە تۆپی پێ بەخۆوەی دەبینێت، چونكە تۆپی پێ پێویستە هەندێك رووداوی سەیر و كاری درامیی تێدا بێت، بەڵام هەندێك بڕیار هەیە چارەنووسی تیپەكان دیاریی دەكەن، لەبەرئەوە نابێ ببنە جێگەی مشتومڕ.

(ئاكانیوز) ر م

 
Send to a friend Print
 

More news from سپۆرت

 

ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی: دابەشبوونى ئەندامانى یەكەتیی لە هەولێر و بەغدا تۆپی پێی عێراقی ڕزگار كرد لە سزادان

تەواوى نوویس

29/07/2010 23:20

كەربەلا 29 تەمووز/ یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ ئەندامێكی دەستەى گشتیی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند ئامادەبوونی...

 
 
 

MORE NEWS