سپۆرت
خولى نایابى تۆپى پێى عێراق: یانەى زاخۆ لە كەركووكى بردەوە
08/02/2010 21:44
بەغدا 8 شوبات/فبرایەر (ئاكانیوز)- لە چوارچێوەى گەڕى حەوتەم لە قۆناخى یەكەمى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق لە گرووپى باكور، لەو یارییەى كە ئەمڕۆ دووشەم لە لە یاریگەى دهۆك لە هەرێمى كوردستان بەڕێوە چوو، یانەى زاخۆ لە یانەى كەركووكى بردەوە.

سەباح قاسم ئەندامى لێژنەى ناوەندیى ناوبژیوانان لە دەستەى كاتیى بەڕێوەبردنى تۆپى پێىَ عێراق بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى گوت "یانەى زاخۆ توانى سەركەوتنێكى گەورە مسۆگەر بكات، كاتێك بەئەنجامى (2-0) لە یانەى كەركووكى مێوانى بردەوە".
قاسم ڕوونى كردەوە "گۆڵەكانى یانەى زاخۆ لەلایەن هەریەك لە یاریزانان بیرۆل جیار لە خولەكى 5ى گێمى یەكەم و ساڵح جابر لە خولەكى 13ى ئەو گێمەدا تۆمار كران و گێمى یەكەم بەو ئەنجامە بەكۆتا هات".
هەروەها گوتى "لە گێمى دووەمدا هەردوو تیپ نەیانتوانى گۆڵ لە یەكتر تۆمار بكەن و یارییەكە بەدوو گۆڵى خاوێن لە بەرژەوەندیى یانەى زاخۆ بەكۆتا هات".
ئاماژەى بەوەش دا "یارییەكە لە یاریگەى دهۆك و بەبىَ ئامادەبوونى جەماوەرى زاخۆ بەڕێوە چوو، بەهۆى سزادانى یانەكە لەلایەن دەستەى كاتییەوە، ئەمەش دواى كارە ئاژاوەگێڕییەكانى ئەو دوایییە لە كاتى یاریى نێوان یانەى زاخۆ و جەوییە لە گەڕى پێنجەمى كێبەركێكەدا".
یانەى زاخۆ كە لەلایەن ڕاهێنەر وەلید زەهەدەوە ڕابەرایەتى دەكرىَ، بەم بردنەوەیە كۆى خاڵەكانى خۆى گەیاندە 10 خاڵ، لە كاتێكدا كۆى خاڵەكانى یانەى كەركووك كە لەلایەن ڕاهێنەر دارەوان قادرەوە ڕابەرایەتى دەكرىَ، لە 4 خاڵ مایەوە.
و: ر م
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from سپۆرت
|
|
لە خولى پاڵەوانانى ئەوروپا یانەى ڕیال مەدرید بۆ جارى دووەم لە قۆناخى 16دا ماڵئاوایى دەكات |
تەواوى نوویس |
|
11/03/2010 00:06 |
||
هەولێر 11 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- لە چوارچێوەى یارییەكانى قۆناخى 16ى پاڵەوانیەتیى خولى پاڵەوانانى ئەوروپا،...
- لە خولى پاڵەوانانى ئاسیا یانەكانى هیلالى سعوودیەیى و سەدى قەتەرى لە ڕكابەرەكانیان بردەوە
- باسكت بولا دهوك دوراندنا دووێ لسەر دەستێ هوبس یا لوبنانی ددەت
- شەمووی داهاتوو خولی ڕاهێنەرایەتیی ئەڵمانیایی بۆ ڕاهێنەرانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات
- یانەى ئەتلەتیكۆمەدرید و عەینى ئیماراتى ڕێككەوتنێكى هاوكاری ئیمزا دەكەن
- لە گەڕی كۆتای خولی نایابی باسكەی كوردستاندا یانەكانی سەنحاریب و ئاسۆ لە كێبەركێدان
- خولی بالەی كوردستان بەبەشداریی 12 یانە دەست پێ دەكات
- لە خولى پاڵەوانانى ئاسیا یانەى شەبابى سعوودیایى لە یانەى باخاتاكورى ئۆزبەكستانى بردەوە
- لە خولى پاڵەوانانى ئاسیا یانەكانى كۆریاى باشوور و ئۆسترالیا سەركەوتنیان بەدەست هێنا
- خولا هەرێما كوردستانێ: تیما زاخۆ سەركەفتنەكا مەزن لسەر تیما هاوكاری دووز تومار دكەت