سپۆرت

دەربەندیخان: شارەوانیی هۆڵی داخراوى وەرزشی لە یانەی باسكەى باژێڕەكە وەردەگرێتەوە

08/02/2010 21:37
 



سلێمانى 8 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- سەرۆكایەتى شارەوانیى دەربەندیخان یانەى وەرزشى ئەو باژێرەى بێ بەش كرد لە هۆڵى داخراو، ئێستە یانەكە هیچ شوێنێكى نییە بۆ مەشقكردن و ئەنجام دانى یارییەكانى خولى یانە نایابەكانى باسكەى كوردستان و بەڕێَوەبەرایەتى وەرزش و لاوانى سلێمانیش ئامادە نییە ئەو هۆڵە داخراوە وەربگرێت تا یانەى دەربەندیخانى تێدا بێ.

Huli DxrawHuli Dxraw, holi daxrawمحەمەد حاجى فایەق سەرۆكى یانەى باسكەى دەربەندیخان بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند "سەرۆكایەتیى شارەوانیى دەربەندیخان هۆڵە داخراوى وەرزشی یانەكەمان وەرگرتەوە و بوونەتە كێشە لەبەردەم بەرەو پێشچوونى ڕەوتى وەرزش لە شارەكەماندا".

هەروەها گوتى "لەچەند شارێكى ترى كوردستان هۆڵ داخراو دروستكراوە و دراوە بەیانە وەرزشییەكان كەچى شارەوانیى دەربەندخان بەبیانووى جۆراوجۆرەوە یانەكەمان تووشى كێشە دەكات و دژایەتى یانەكەمان دەكات ".

حەسەن شێخانى سەرۆكى شارەوانیى دەربەندیخان لەوبارەیەوە بۆ (ئاكانیوز) گوتی "من یاسا جێبەجىَ دەكەم و داوام لێ كراوە لەگەڵ لایەنێكى فەرمى گرێبەست بكەم و هۆڵەكەى پێ بدەم و بڕایار بوو ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیى وەرزش و لاوانى سلێمانى بێن هۆڵەكە وەربگرن، بەلاَم گوتیان تا یانەى دەربەندیخان چۆڵى نەكات وەرى ناگرین ".

ئاماژەى بەوەش دا "من دژایەتى وەرزشى ئەم شارە ناكەم و هۆڵە داخراوەكەش لەسەر پێشنیازى ئێمە دروستكراوە و تەواوى پێداویستییەكانى ناو هۆڵەكە بەهەموو ژوورەكانى و بەهۆڵە داخراوەكەشەوە لەسەر بودجەى شارەوانیى دەربەندیخان بۆیان دابین كراوە".

زانا عەزیز ڕِاهێنەرى تیپى باسكەى لاوانى یانەى دەربەندیخان ئاشكراى كرد "بەشدارى خولى پاڵاوتنی لاوانى یانەكانى باسكەى عێراقمان كردووە، ئێستە هیچ شوێنێك نییە مەشقى تێدا بكەین و ئەمڕۆ بۆ مەشقكردن ڕۆیشتین بۆ هۆڵەكە، كەچى دەرگەیان بەڕوومان دا داخست و بێ ئومیدیان كردین".


( ئاكا نیوز ) پ ح

 
Send to a friend Print
 

More news from سپۆرت

 

مەلەگە و ئیسپانیۆل دواى دۆڕاندنیان دەكەونە دواوە

تەواوى نوویس

14/03/2010 22:07

مەدرید 14 ئادار/مارس (دیپیئەی-ئاكانیوز)- مەلەگە و ئیسپانیۆل دەگەڕێنە دواوە، دواى ئەوەى هەردوو یانەكە لە...

 
 
 

MORE NEWS