سپۆرت
رەزاق فەرحان لە یارییەكەى جەوییە ئامادە نابىَ و گرێبەستى سامر سەعیدیش هاتە دواخستن
08/02/2010 19:40
هەولێر 8 شوبات/فبرایەر (ئاكانیوز)- ئەمڕۆ دووشەم گۆتیارى ڕاگەیەندنكارى یانەى وەرزشیى جەوییە ڕاى گەیاند، یاریزان رەزاق فەرحان بەهۆى دوورخستنەوە، سبەى سێشەم لە یارییەكەى جەوییە بەرامبەر یانەى سەڵاحەدین ئامادە نابىَ و گرێبەستى سامر سەعید یاریزانى نێودەوڵەتیش هاتە دواخستن.

ئەمیر داغستانى بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى گوت "یاریزان رەزاق فەرحان سبەى سێشەم لە یاریى جەوییە لەگەڵ یانەى سەڵاحەدینى مێوانى لە گەڕى حەوتەمى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق ئامادە نابىَ، بەهۆى دوورخستنەوەى لە 2 یاریى یەك لە دواى یەكدا".
داغستانى ئەوەشى گوت "هۆكارى دوورخستنەوەكە بۆ دواى كۆبوونەوەى دەستەى كاتى بۆ بەڕێوەبردنى تۆپى پێى عێراق و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانى نێوان جەوییە و زاخۆى مێواندارى لە گەڕى پێنجەمى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق دەگەڕێتەوە".
لەلایەكى ترەوە داغستانى دووپاتى كردەوە "دەستەى كارگێڕیى یانەى جەوییە گرێبەستى سامر سەعید یاریزانى نێودەوڵەتیى دواخست بەهۆى نەگەیشتن بەڕێككەوتنى كۆتا لەبارەى بڕى پارەى گرێبەستەكەوە دواخست"، هەروەها ڕوونى كردەوە "هەردوولا لە ماوەى چەند ڕۆژێكى كەمى داهاتوودا دەگەنە چارەسەرێك كە جێگەى ڕەزامەندیى هەموو لایەنەكان بىَ".
و: ر م
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from سپۆرت
|
|
میسى بەلێدانى 3 گۆڵ یانەى بەرشلۆنەى بۆ پێشەنگى خولى تۆپى پێى ئیسپانیا گەڕاندەوە |
تەواوى نوویس |
|
14/03/2010 22:40 |
||
هەولێر 14 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- یاریزانى ئەرجەنتینى لیونێل میسى خاوەنى خەڵاتى باشترین یاریزانى دنیا، بەو 3...
- مەلەگە و ئیسپانیۆل دواى دۆڕاندنیان دەكەونە دواوە
- لیڤەركوزن سەركەوتنێكى گەورە تۆمار دەكات و دەگاتە خانەى سێیەم
- قارەمانییا رۆئاڤایێ ئاسیا: دهوك دگەل ئەلریازی یا لوبنانی دهێتە دوراندن و یاریێن خو ب داوی دئینیت
- بەهۆى خولى ڕاهێنەرایەتی ئەڵمانیایی یارییەكانى ئەو هەفتەیەى خولی نایابی كوردستان دوا دەخرێ
- رۆما لە سودوەرگرتنى دۆڕانى ئینتەرمیلان شكست دێنێ
- یانەى مانچستەر یونایتد بۆ پێشەنگى خولى تۆپى پێى ئینگلتەرا گەڕایەوە
- سبەى كێبەركێكانى پاڵەوانیەتیی عێراق بۆ زۆرانبازی رۆمانى دەست پێ دەكات
- ئەمڕۆ لە پاڵەوانیەتیی ڕۆئاواى ئاسیادا باسكەی دهۆك ڕووبەڕووی باسكەى ریازی لبنانى دەبێتەوە
- لە خولی ئیسپانیادا خیتافی بەسێ گۆڵی خاوێن لە مایۆركا دەباتەوە