رامیاری

نێچیرڤان بارزانى: كورد دەبێ لەبەغدا بەیەك هەڵوێست و بەیەكگرتووى كار بكات

15/03/2010 13:47
 



هەولێر15 ئادار/مارس (ئاكانیوز) ـ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی پێشووى حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جەختى كردەوە كە دەبێ كورد لە بەغدا یەك هەڵوێست و بەیەكگرتووى كار بكات.
Nechirvan Barzani1
نێچیرڤان بارزانى ئەمڕۆ دووشەم لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا لە كاتى وەرگرتنى پۆستی سەرۆكى فەخرى زانكۆى كوردستان گوتى "سكاڵای زۆر هەیە لەلایەن هاوپەیمانیی كوردستان لەبارەى پێشێلكارییەكانی حەویجە، پێشێلكاری گەورە كراوە، ئێمە لە هاوپەیمانیی كوردستان ئەو پرسەمان بەجدی وەرگرتووە گلەیشمان كردووە و سكاڵاش تۆمار دەكەین، چونكە زۆر بەڵگە هەن كە پێشێلكارییەكی زۆر كراوە لە حەویجە".

لەبارەى پێكهێنانى حكوومەت لە بەغدا نێچیرڤان بارزانى گوتى "سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان هیچ دانیشتنێكی نەكردووە بۆ پێكهێنانی حكوومەت، سەرۆكی چەند لیستێك سەردانی سەرۆكی هەرێمیان كردووە بۆ بینینی سەرۆكی هەرێم و بۆ ئەوەی لە نێزیكەوە باسی هەڵبژاردن بكەن ئەوەی من دەزانم هەم جەنابی سەرۆكی هەرێم و هەم هاوپەیمانیی كوردستان بەتایبەتی ئەگەر كار گەیشتە گفتوگۆی جدی بۆ هاوپەیمانیەتیی بەدڵنیاییەوە، هەموو لایەنەكانی كوردستانی ئەوانەی كە بەشدارن لە پەرلەمان هەموو بانگهێشت دەكرێن و گفتوگۆیان لەگەڵ دەكرێت و بیروبۆچوونی ئەوانیش وەردەگیرێت پێش هەر هاوپەیمانیەتییەك لە بەغدا".

" دەبێت ئێمە لە بەغدا یەكگرتوو بین لیستی گۆڕان لیستێكە 25 كورسی هەیە لە پەرلەمانی كوردستان لەم هەڵبژاردنەش كۆمەڵێك دەنگ و كۆمەڵێك كورسییان دەبێ، لە بەغدا، ئەمانە شتكێن دەبێت ئێمە وەك خۆی بیبینین وەك ئەوەی هەیە، بەڵام ئەوەی كە گرینگە گۆڕانیش دەبێ ئەو بڕیارە بدات كە دەبێت هەڵسوكەوتی هەموو لایەكمان یەكگرتوو بێت". نێچیرڤان بارزانى واى گوت.

لەبارەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان سەرۆكى فەخرى زانكۆى كوردستان گوتى "ئەو پۆستە لەلایەن جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ڕەزامەندی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی پارتی بۆ وەرگیراوە، بەڵام ئێمە لە ناو پارتی لە كۆنگرە نێزیك دەبینەوە هیوادارین ئەم شتانەی كە پێویستە بكرێت ئێمە لە كۆنگرەدا بتوانین جێبەجێی بكەین و بڕیاری لە سەر بدەین".

(ئاكانیوز) رح

 
Send to a friend Print
 

More news from رامیاری

 

لیستی عێراقییە: تاكە زەرەرمەندی دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو هاووڵاتییانی عێراقن

تەواوى نوویس

30/07/2010 13:11

بەغدا 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- ئەندامێكی لیستی عێراقیە هەندێ بارستەی سیاسیی عێراقی بەرێزنەگرتن لە ویستی...

 
 
 

MORE NEWS