رامیاری
پەكەكە ئاسایش بەڕێگرى لە كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ ڕۆژ تیڤى تۆمەتبار دەكا و ئاسایشى سلێمانیش دەڵێ دەبووایە مۆڵەت وەربگرن
14/03/2010 15:25
سلێمانى 14 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- بەرپرسی پێوەندییەكانى دەرەوەى پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"ڕای گەیاند ئاسایشى سلێمانى ڕێگرى كردووە بۆ كۆكردنەوەى كۆمەك بۆ كەناڵى ڕۆژ تیڤى، ئاسایشى سلێمانیش دەڵێ ئەوان مۆڵەتى یاسایییان نەبووە.
ئەحمەد دەنیز ئەمڕۆ یەكشەم لە لێداونێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكراى كرد "دوای ئەوەی پۆلیسی بەلجیكا هێرشیان
كردە سەر كەناڵی ئاسمانی ڕۆژ تیڤی و زیانێكی مادیی زۆریان بەئامێر و
كەلوپەلی پەخشی ئەو كەناڵە گەیاند، لە بەرامبەردا بۆ كۆمەككردنی ئەو
كەناڵە، كوردستانیان لەهەر چوار پارچەكە و وڵاتانی ئەوروپا دەستیان
بەكۆكردنەوەی كۆمەك كردووە".هەروەها گوتى "بەڵام لە سلێمانی ئاسایشی ئەو شارە ڕێگەیان لێگرتن و نەیان هێشت ئەو هەڵمەتە بێتە ئەنجام دان، بۆیە ئێمە سەرەڕای نیگەرانیمان لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی ئاسایشی سلێمانی زۆر بەتوندی ئەو هەڵوێستەی ئاسایش سەركۆنە دەكەین".
دەنیز ئاماژەى بەوەش دا "بەهۆی ئەو هێرشەی كراوەتە سەر ڕۆژ تیڤی، ئەو كەناڵە ئێستە ناتوانێت بەگوێرەی داخوازییەكانی بینەرانی بەرنامەكانی پێشكێش بكات، لەبەر ئەوە ئێستە بینەرانی و لایەنگرانی دەستیان كردووە بەكۆكردنەوەی كۆمەك، چونكە لەكاتی هێرشیپۆلیسی بەلجیكا بۆ سەر ئەو كەناڵە زیاتر لە1ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ زیان بەكەناڵەكە گەیشتووە".
قادر حەمەجان بەڕێوەبەرى گشتیی ئاسایشى سلێمانى لاى خۆیەوە بۆ (ئاكانیوز) گوتى"ئەوان نەهاتوون بەشێوەیەكى یاسایى ئەو هەڵمەتە ئەنجام بدەن و داوایان لە لایەنى حكوومەتى نەكردووە بۆ ئەنجامدانى ئەو هەڵمەتە".
حەمەجان گوتى "بۆ سازكردنى هەر خۆپیشاندان و هەڵمەتێك پێویستە سەرەتا مۆڵەتى بۆ وەربگرن و لەلایەن هێزەكانى تەناهییەوە ڕێگەیان پێ بدرێ".
كەناڵی ڕۆژ تیڤی كەناڵێكی ئاسمانی كوردی سەر بەپارتى كرێكارانى كوردستانە و ساڵانێكی زۆرە پەخشی بەرنامەكانی لە هەردوو وڵاتی بەلجیكا و ئەڵمانیاوە بۆ بینەرانی پێشكێش دەكات و چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستە لەلایەن پۆلیسی بەلجیكاوە هێرش كرایە سەر ستۆدیۆی بەلجیكا و ئێستە ئەو كەناڵە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بەرنامەكانی پەخش دەكات.
(ئاكانیوز) د س
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from رامیاری
|
|
لیستی عێراقییە: تاكە زەرەرمەندی دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو هاووڵاتییانی عێراقن |
تەواوى نوویس |
|
30/07/2010 13:11 |
||
بەغدا 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- ئەندامێكی لیستی عێراقیە هەندێ بارستەی سیاسیی عێراقی بەرێزنەگرتن لە ویستی...
- عێراقییە و دەوڵەتی یاسا دابەشكردنی پۆستی سەرۆك وەزیران رەت دەكەنەوە
- لیستی عێراقییە ئاماژە بۆ نەمانی هەلی رێككەوتن لەگەڵ هەردوو تەباییی نیشتمانی و كوردستانی دەكات
- هێزەكانى ئەمەریكا گەڕاندنەوەى گرتیگەى كروپر بۆ ژێر كونتڕۆڵى خۆیان ڕەت دەكەنەوە
- شڕۆڤەكارێكی عێراق: دەسەڵاتە فرەوانەكانی سەرۆك وەزیران بنەمای تەنگژەی سیاسیی ئێستەی وڵاتن
- شارەزایەكی نێودەوڵەتی: چارەسەری لە هاوبەشی عەلاوی و مالیكی دایە
- حكوومەتا هەرێمێ: سەرەدانا سەروكێ حكوومەتێ بۆ بەغدا پێوەندی ب هنارتنا پێترولێڤە نینە
- لبنان: كۆچی كریستیانەكان حكوومەتی نیگەران كردووە
- كەرەزای: شەڕی تیرۆر لە ناو گوند و ماڵاندا ناكرێ
- لە پێكدادانێكى سەربازیی نێوان سوپاى توركیا و چەكدارانى پەكەكە سەربازێك بریندار بوو