رامیاری

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوسۆزی لەگەڵ ماڵباتی قوربانییانی بلەرزەكەی توركیا پێشان دەدا

10/03/2010 20:56
 



هەولێر 10 ئادار/مارس (ئاكانیوز) ـ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوخەمی و هاوسۆزی لەگەڵ ماڵباتی قوربانییانی بلەرزەكەی پارێزگای ئە‌لازیغی توركیا پێشان دا.

Massoud Barzaniسەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەم برووسكەیەكی نووسراوی ماتەمینی ئاراستەی ماڵباتی قوربانییانی پارێزگای ئە‌لازیغ كرد و تێیدا پرسە و سەرەخۆشی لە گشت ماڵبات و هاووڵاتییانی ئەو پارێزگەیە كرد.

لە برووسكەكەدا نووسراوە "وێڕای دە‌ربڕینی هاوخە‌می بۆ ئێوە‌ی كە‌سوكاری قوربانییان، لە‌ خوای گە‌ورە‌ داواكارم گە‌لی توركیای دۆست لە‌ هە‌موو ناخۆشییە‌ك بپارێزێت و قوربانییانیش بخاتە‌ بە‌ر ڕە‌حمە‌ت و دلۆڤانیی خۆی و هیوای چاكبوونە‌وە‌ی هە‌ر چی زووتریشە بۆ برینداران دە‌خوازم". ماڵپەڕی ڕەسمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە.

هەر لە برووسكەكەدا هاتووە "ئەو كارەساتە كە كوژران و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری خەڵكی دەڤەرەكەی لێ كەوتەوە، بووە هۆی پەژارە و نیگەرانیی ئێمە".

هەژیی گوتنە بەرەبەیانیی پێرێ دووشەم، پارێزگای ئە‌لازیغ /760 كم ڕۆهەڵاتی ئەنقەرە/ و دەوروبەری بەبلەرزەیەكی توند كە هێزەكەی 6.0 پلە بوو بەپێوەری ڕێختەر هاتە هەژاندن و لە ئەنجامدا 57 كەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە 100 كەسی تریش بریندار بوون.

(ئاكانیوز) ك ك

 
Send to a friend Print
 

More news from رامیاری

 

لیستی عێراقییە: تاكە زەرەرمەندی دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو هاووڵاتییانی عێراقن

تەواوى نوویس

30/07/2010 13:11

بەغدا 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- ئەندامێكی لیستی عێراقیە هەندێ بارستەی سیاسیی عێراقی بەرێزنەگرتن لە ویستی...

 
 
 

MORE NEWS