رامیاری
سبەى سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم لەبارەى سەردانەكەیەوە كۆ دەبێتەوە
08/02/2010 21:33
هەولێر 8 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند سبەی سێشەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ خستنەڕووی ئاكامی سەردانەكەی بۆ هەر یەك لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و نەمسا لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم كۆ دەبێتەوە.
فوئاد
حوسێن ئەمڕۆ دووشەم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند
"سبەی سێشەم مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەر یەك لە
سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و حكوومەتی
هەرێم كۆ دەبێتەوە".هەروەها گوتی "لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاكام و ئامانجەكانی سەردانەكەی بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و وڵاتی نەمسا دەخاتەڕوو".
سەرۆكی هەرێم دواى ئەوەى بەڕەسمی لەلایەن باراك ئۆبامای سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بانگهێشتن كرا بۆ سەردانی ئەو وڵاتە، دواى ئەنجامدانی سەردانەكەش ڕۆژى 25 كانوونی دووەم/یەنایەرى ڕابردوو مەسعوود بارزانی و باراك ئۆباما كۆبوونەوەیەكییان ساز كرد و باسیان لە دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد.
ڕۆژى 29 كانوونی دووەم/یەنایەری ڕابردوو بارزانی لە درێژەى گەیشتەكەیدا گەیشتە نەمسا و لە 3 ئەو مانگە (شوبات/فێبرایەر) لەگەڵ سەرۆكی نەمسا ئامادەى ئاهەنگێكی هونەرمەندی كورد شڤان پەروەر بوون.
(ئاكانیوز) ف خ
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from رامیاری
|
|
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەرەنجامە سەرەتاییەكانی هەردوو پارێزگەی نەجەف و بابلی ڕاگەیاند |
تەواوى نوویس |
|
11/03/2010 17:47 |
||
بەغدا 11 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ پێنجشەم بەرەنجامە...
- لیستى گۆڕٍان: بۆ هەڵبژاردنەوەى تاڵەبانى بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هیچ ڕایاكمان نییە
- كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكان: لە سلێمانى 82 سكاڵا لە بارەی هەڵبژاردنى پەرلەمان تۆمار كراوە
- بزووتنەوەى ئیسلامى: لە ناو هاوپەیمانیى كوردستاندا لە پلەی سێیەمین
- ئەردۆگان: فەلەستینییەكان ڕێگە مەدەن پرسی ئاشتی بەبێ حەماس بەڕێوە بچێت
- كارازاى لە هەوڵى گفتوگۆكردن لەگەڵ مەلا عومەرى تاڵیباندایە سەرەڕاى ناڕەزایی ڕۆئاوا
- كەرەزای: ڕێگە نادەین ئەفغانستان ببێتە گۆڕەپانی شەڕی وڵاتان
- زیندانییە سیاسییەكان: تا جێبەجێكردنى بەڵێنەكان مانگرتن ڕادەگرین
- هەفتەى داهاتوو گۆران ئەدهەم وەك قائیمقامى تازەی هەڵەبجە دەست بەكار دەبێت
- چین تۆمەتی "ئاڵۆزكاری"ی دەخاتە پاڵ دالای لاما