رامیاری

دووزخورماتوو: لە هەڵمەتێكدا 2 داواكراو هاتنە گرتن

08/02/2010 21:33
 



كەركووك 8 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- بەڕێوبەرى ئاسایشى باژێڕى دووزخورماتوو ئاشكراى كرد لە هەڵمەتێكى هاوبەشى سوپاى عێراق و هێزى تەناهی باژێڕەكە، 2داواكراو هاتنە گرتن.

تاهیر فەقىَ ئەمڕۆ دووشەم بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند "ئەمڕۆ سات 17:30 بەكاتی ناوەخۆ (14:30 بەكاتی گرینچ) لە هەڵمەتێكی هاوبەشی هێزەكانی عێراق و ئاسایشی باژێڕەكە لە گوندی خێرەى 2 داواكراوى بەڕەگەز عەرەب گیران".

هەروەها گوتی "دواى گرتنیان ئەو 2 داواكراوە ڕەوانەى هۆبەى هەواڵگرى ئاسایشی باژێڕەكە كران بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دا".

باژێڕی دووزخورماتوو دەكەوێتە 88 كم باشوورى كەركووك /255كم باكورى بەغدا/، ژمارەى دانیشتووانى نێزیكەى 180 هەزار كەسن لە نەتەوەكانی كورد و توركمان و عەرەب پێكهاتووە، یەكێكە لە باژێڕەكانی پارێزگەى سەڵاحەدیین، لە دەكەوێتە ناوچە كێشەدارەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

(ئاكانیوز) ج ز

 
Send to a friend Print
 

More news from رامیاری

 

تەباییى نیشتمانى 85%ى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان لە 11 پارێزگە ڕادەگەیەنىَ

تەواوى نوویس

10/03/2010 23:40

بەغدا 10 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەم لیستى تەباییى نیشتمانیى عێراقى ڕێژەى 85%ى ئەنجامى...

 
 
 

MORE NEWS