رامیاری
ئەفغانستان: لە تەقینەوەیەكدا 2 سەربازى سەر بە هێزەكانى ناتۆ هاتنە كوشتن
08/02/2010 21:43
كابول 8 شوبات/فبرایەر (دیپیئەى-ئاكانیوز)- لە ئەنجامى تەقینەوەى بۆمبێكى چاندى لە باشوورى ئەفغانستان، 2 سەربازى سەر بە هێزەكانى پەیمانى ئەتلانتیكى باكور (ناتۆ) كە ڕابەرایەتیى هێزى یارمەتیدەرى تەناهیى نێودەوڵەتى (ئیساف) دەكات، هاتنە كوشتن.

ئەمڕۆ دووشەم ئیساف لەو بارەیەوە ڕاى گەیاند، ڕووداوەكە دوێنىَ یەكشەم ڕووى داوە، بەڵام ئاماژەى بەناسنامەى 2 سەربازەكە و شوێنى ڕووداوەكەى نەدا.
هەژیىَ گۆتنە زۆربەى ئەو سەربازانەى بەشداریى هێزى یارمەتیدەرى تەناهیى نێودەوڵەتى دەكەن كە لە ناوچەكەدا جێگیرە، سەر بەئەمەریكا و بەریتانیا و هۆڵەندان.
تەقینەوەكەى دوێنىَ لە هەمان شوێندا ڕووى دا كە تێیدا هەزاران سەربازى ئەفغانى و هێزەكانى ناتۆ خۆیان بۆ ئەنجامدانى گەورەترین هێرش لە دژى مۆڵگەكانى تاڵیبان لە هەرێمى هلمەند لە ماوەیەكى زۆر نێزیكدا ئامادە دەكەن.
ماڵپەڕێكى سەربەخۆ كە تایبەتە بەئامارى قوربانییان لە هەریەك لە ئەفغانستان و عێراق، مەزندەى كرد كە بەلایەنى كەمەوە 59 سەربازى سەر بەناتۆ لە سەرەتاى ئەمساڵدا لە ئەفغانستاندا هاتوونەتە كوشتن.
ئەو بۆمبە چاندییانەى لەسەر ڕێگەكان دێنە دانان، بوونەتە هۆى نێزیكەى 90%ى زیانە مرۆیییە سەربازییەكانى ئەمساڵ.
ژمارەى كوشتییەكان لە ڕیزى سەربازە بیانییەكان لە ئەفغانستان لە ساڵى ڕابردوودا بۆ 450 سەرباز بەرز بووەوە و ساڵى 2009 بەخوێناویترین ساڵ بۆ هێزە نێودەوڵەتییەكان لە قەڵەم دەدرىَ كە لە ساڵى 2001ەوە لەلایەن وڵاتە یەكگرتووەكانى ئەمەریكاوە لەو ولاتەدا ڕابەرایەتى دەكرێن.
و: ر م
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from رامیاری
تەقینەوەى بۆمبێك لە كەركووك ئەفسەرێكى پۆلیس بریندار دەكات |
تەواوى نوویس | |
|
13/03/2010 22:03 |
||
كەركووك 13 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- بەڕێوەبەرى بنكەى پۆلیسى عەدالەى كەركووك ئاشكراى كرد ئێوارەى ئەمڕۆ لەكاتى...
- بەرپرسێكى كۆمسیۆن: 14 ملیۆن كارتە زیادەكەى هەڵبژاردن هیچ مەترسیەكى نییە
- چەند چەكدارێكى نەناس پۆلیسێكیان لە باژێڕى تەلەعفەر كوشت
- لە ئەنجامى تەقینەوەى بۆمبێك لە ڕۆئاواى مووسڵ پۆلیسێك و هاووڵاتییەك بریندار بوون
- نوورى مالیكى لە هەوڵێكى كوشتن ڕزگارى بوو
- مەحموود عوسمان: هاوكارى كورد بۆ 2 ئیئتلافە شیعەكە زیاترە لە لیستەكانی تر
- لە دووزخورماتوو بۆمبێك پووچەڵكرایەوە و داواكراوێك هاتە گرتن
- كۆمسیۆن: تەنیا 3 وڵات ماون دەنگەكانیان جیا بكرێتەوە
- ئەفسەرێكى پۆلیسی كەركووك دەكەوێتە بەر دەستڕێژى گولە و بریندار دەكرێ
- پەرلەمانى كوردستان كۆتایی بەپشووى زستانە هێنا