جۆراوجۆر
هەرێمی كوردستان: 3 كۆمپانیای تر مۆڵەتی رەسمی گواستنەوەی عومرەكاران وەردەگرن
15/03/2010 13:14
سلێمانی 15 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- سەرچاوەیەك لە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاینیی حكوومەتى هەرێمى كوردستان ڕای گەیاند 3 كۆمپانیای تری تایبەت بەگەشتی عومرە مۆڵەتی رەسمی گواستنەوەی عومرەكارانیان لە وەزارەتی ئەوقاف وەرگرت.

مەریوان نەقشبەندى گوتیار و بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاینى حكوومەتى هەرێمى كوردستان ئەمڕۆ دووشەم بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاندن "دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی ئەوقاف مۆڵەتی رەسمی بە 3 كۆمپانیای عومرە دا، تا لە هەرێمی كوردستانەوە ئەو كەسانەی دەیانەوێ گەشتی عومرە بكەن بگوازنەوە بۆ سعوودیە، ئەمڕۆ بەهەمان مەبەست وەزارەتی ئەوقاف مۆڵەتی بە 3 كۆمپانیای تر دا".
نەقشبەندى گوتى كۆمپانیاكان برێتین لە "كۆمپانیای زمزم و شەفاعە لە شاری هەولێر و پاڕەزان لە شاری سلێمانی".
ئێستە ژمارەی ئەو كۆمپانیایانەی مۆڵەتی گواستنەوەی عومرەكارانیان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ سعوودییە وەرگرتووە گەیشتووەتە 6 كۆمپانیا، دوویان لە سلێمانی و چواریان لە هەولێرن.
لە لێدوانێكى پێشترى بۆ ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) مەریوان نەقشبەندى ڕای گەیاندبوو "بەپێى ئەو مەرجانەى بۆ كۆمپانیاكانى عومرە دیارى كراوە پێویستە ئەم ساڵ هەزار و 50 دۆلارى ئەمەریكایی لە هەر كەسێك وەربگرن كە لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ عومرە دەچنە سعوودیە".
ساڵانە ژمارەیەكى زۆر لە مسوڵمانانى دنیا بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتی ئاینی عومرە سەردانی ماڵى خوا لە سعوودیە دەكەن.
(ئاكانیوز) خ ن
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from جۆراوجۆر
|
|
سەنتەری"فۆرین پۆلیسی" هەوارگەی پانكی هەرێمی كوردستان بۆ كات بەسەربردن دەستنیشان دەكات |
تەواوى نوویس |
|
30/07/2010 14:32 |
||
بەیرووت 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- سەنتەری "فۆرین پۆلیسی" ئەمەریكایی پێشنیازی حەوت شوێنی بۆ ئەو كەسانە...
- كەمپەینى "نەهێشتنى بۆمبی هێشوویی" داوا لە توركیا دەكات دەستبەردارى دروستكردن و بەكارهێنانى ئەو چەكە بىَ
- توركیا: لە ئەنجامى پێكدادانێكى سەربازى چەكدارێكى پەكەكە هاتە كوشتن
- لە ئەنجامى ڕووداوێكى هاتوچۆ لە عەمان وەزیرى زانست و تەكنەلۆجیاى عێراق بریندار بوو
- ئەفغانستان: كوژرانی 3 سەربازی "ناتۆ"
- چین مانۆرەكا سەربازی یا ئەسمانی ساز دكەن
- یەكەم هۆتێل بۆ گیانداران لە بەغدا
- كۆمپانیایەكی بەریتانیایی چەند پرۆگرامێكی فێركردن بۆ قوتابخانەكانی هەرێم بەرهەم دێنێ
- نەتەوە یەكگرتووەكان هەبوونی ئاوی پاكی خواردنە وەك یەكێك لە مافەكانی مرۆڤـ تۆمار دەكات
- چین مانۆڕێكی سەربازیی ئاسمانی ساز دەكات