جۆراوجۆر

ئەو كرێكارانەی دوابەدوای هێرشەكانی سێپتێمبەر دووچاری كێشەی تەندروستیی هاتبوون بەبڕی 657 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەكرێنەوە

12/03/2010 10:46
 



واشنتۆن 12 ئادار/مارس (دیپیئەی ـ ئاكانیوز) ـ ئەو كرێكارانەی كە بەهۆی هەوڵەكانی ڕزگاركردن و پاككردنەوەی سەنتەری وێرانكراوی بازرگانی دنیایی لە نیویۆرك، دووچاری كێشەی تەندروستیی هاتبوون، ڕازی بوون كۆتایی بەسكاڵاكانیان بێنن بەرامبەر قەرەبووكردنەوەیەك كە بڕەكەی دەگاتە 657 ملیۆن دۆلار. ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" درەنگانی دوێنێ پێنجشەم ڕای گەیاند.
World Trade Center
نێزیكەی 10 هەزار داواكار كە لە نێوانیاندا پیاوانی ئاگركوژێنەوە و ئەفسەرانی پۆلیس و كرێكار و فەرمانبەری فریاكەوتنی تێدا، داواكارییان بەرامبەر 90 تۆمەتبار بەرز كردەوە كە لە نێوانیاندا شاری نیویۆرك و كۆمپانیاگەلێكی تایبەت كە ئەركی خاوێنكردنەوەیان ئەنجام داوە، تێدایە.

لەلایەكی ترەوە داواكاران سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك (مایكڵ بلومبێرگ)یان بەوە تۆمەتبار كرد كە خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستیی پێشكێش بەو كەسانە نەكردووە كە دوابەدوای هێرشەكانی 11ی ئەیلوول/سپێتێمبەری ساڵی 2001 بۆ سەر هەردوو تاوەری سەنتەری بازرگانی دنیایی، دووچاری نەخۆشی هاتبوون.

و: ك ك

 
Send to a friend Print
 

More news from جۆراوجۆر

 

سەنتەری"فۆرین پۆلیسی" هەوارگەی پانكی هەرێمی كوردستان بۆ كات بەسەربردن دەستنیشان دەكات

تەواوى نوویس

30/07/2010 14:32

بەیرووت 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- سەنتەری "فۆرین پۆلیسی" ئەمەریكایی پێشنیازی حەوت شوێنی بۆ ئەو كەسانە...

 
 
 

MORE NEWS