جۆراوجۆر

پرۆتۆكۆلى دەستبەكاربوونى ئەنستیوتى شوێنەوارناسى عێراق لە هەولێر ئیمزا كرا

10/03/2010 14:33
 



هەولێر 10 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- ئەمڕۆ چوارشەم لە دیوانى پارێزگەى هەولێر گرێبەستى پێدان و وەرگرتنى تەلاری ئەنستیوتی شوێنەوارناسی عێراق لە نێوان هەریەك لە نەوزاد هادى پارێزگار و براین لیۆن نوێنەرى سەنتەرى ئاوەدانكردنەوەى نێودەوڵەتىIRD و سارە میركادۆ نوێنەرى تیمى ئاوەدانكردنەوەى هەرێمى RRT ئیمزا كرا.
Nawzad Hadi
ئەو گرێبەستە برێتیی بوو لە دامەزراندنى پرۆژەیەكى هاوبەش بۆ ئەنستیوتى شوێنەوارناسی عێراق لە شارى هەولێر كە بەپاتی پازدە ملیۆن و 500 هەزار دۆلارى ئەمەریكایى بەهاوبەشی لە نێوان ئەمەریكا و حكوومەتى هەرێمى كوردستان دامەزراوە، بۆ خزمەتى شوێنەوارناسی و پاراستنى دۆزراوە شوێنەوارییەكان و ناساندن و شیتەڵكردنەوەیان لە رووى تەمەن و تایبەتمەندیانەوە. راگەیاندنی پارێزگەی هەولێر بەئاژانسی (ئاكانیوز)ی راگەیاند.

زیاتر گوتی "بەشێكی تری كاری ئەو ئەنستیوتە راهێنانى كادرانى شوێنەوارناسانى عێراقە كە لەلایەن هەریەك لە سەنتەرى ئاوەدانكردنەوەى نێودەوڵەتى IRD و تیمى ئاوەدانكردنەوەى هەرێمیی RRTى ئەمەریكایى بۆ ماوەى ساڵێك بەرێوەدەچێت و دواتر رادەستى حكوومەتى هەرێمى كوردستان دەكرێتەوە".

"كردنەوەى ئەو ئەنستیوتە كە گرینگترین و تازەترین سەنتەرى تۆژینەوەى زانستى شوێنەوارناسییە لە عێراق بایەخێكى گەورەى دەبێت بۆ پرۆژەى پەرەپێدانى قەڵاى هەولێر و كارەكانى ترى پشكنین و گەڕان بەدواى شوێنەوار و لێكۆڵینەوەى شوێنەوارناسى و راهێنانى شوێنەوارناسان لەسەر چۆنیەتى پشكنین و پاراستنى دۆزراوە مێژووییەكان بەتازەترین تەكنەلۆجیا و شێوازى سەردەمیانە. سەرچاوەكە گوتی

دامەزراندنى ئەنستیوتى پاراستنى شوێنەوارەكانى عێراق لەبەر رۆشنایى ئەو یاداشتنامە هات كە نێچیرڤان بارزانى سەرۆكى كابینەى پێنجەمى حكوومەتى هەرێمى كوردستان و حكوومەتی ئەمەریكا ئیمزایان كربوو.

(ئاكانیوز) س س

 
Send to a friend Print
 

More news from جۆراوجۆر

 

سەنتەری"فۆرین پۆلیسی" هەوارگەی پانكی هەرێمی كوردستان بۆ كات بەسەربردن دەستنیشان دەكات

تەواوى نوویس

30/07/2010 14:32

بەیرووت 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- سەنتەری "فۆرین پۆلیسی" ئەمەریكایی پێشنیازی حەوت شوێنی بۆ ئەو كەسانە...

 
 
 

MORE NEWS