جۆراوجۆر
هەردوو كۆریا لە دروستكردنى ناوچەیەكى گەشتیاریى سەر سنووریان شكستیان هێنا
08/02/2010 17:36
سیئیۆڵ 8 شووبات/فێبرایەر (ئاكانیوز-دیپیئەی)- ئەمڕۆ دووشەم بەرپرسانى كۆریای باشوور و كۆریاى باكور دووبارە لەسەر دروستكردنى ناوچەیەكى گەشیتارى لە نێوان سنوورى هەردوو وڵات شكستیان هێنا، كە زیاتر لە ساڵێكە ئەم بابەتە بەمردوویی ماوەتەوە.
گفتوگۆكانى ئەمڕۆ دووشەم، كە
نێزیكەى 2 ساتى خایاند، بەبێ هیچ ڕێككەوتنێك بەكۆتا هات، لە كاتێكدا
كۆریاى باكور داواكەى سیئۆڵى ڕەت كردبووەوە بۆ پێداچوونەوە بەسەر
پلانەكەدا، بەپێی لێدوانى گۆتیارى وەزارەتى یەكگرتنەوەى كۆریارى باشوور.گەشتكردن بەرەو ماونت كومگانگ و شارى مێژوویى كۆریای باكور كیسۆنگ كەوتە جێی گومانەوە، دواى ئەوەى لە تەمووز/یۆلیۆى ساڵى 2008دا گەشتیارێكى كۆریارى باشوورى لەلایەن سەربازێكى كۆریای باكورەوە هاتە كوشتن.
شاندەكەى پیونگ یانگ، زیاتر لە جارێكە داواكەى سیئۆڵیان ڕەت كردووەتەوە، كە تێیدا داواى لێكۆڵینەوە لە كوشتنى گەشتیارەكەیان كردبوو، ئاژانسى هەواڵى "یۆنهاپ"ی كۆریایی لە زارى چون هاى سۆنگەوە كە گۆتیارى وەزارەتى یەكگرتنەوەى كۆریاى باشوورە ئەمەى گواستەوە.
چون گوتى "كۆریاى باكور بۆ ئەمجارەش هەمان هەڵوێستى كۆنیان هەبوو لەسەر ئەم بابەتە".
زیاتر گوتى "سیئۆڵ داواى لە پیۆنگ یانگ كردبوو گەرەنتى بداتە گەشتیارەكانى پێش ئەوەى دەست بەگەڕانەوە ناوچە گەشتەوەرییەكان بكرێتەوە".
هەروەها گۆتیارى وەزارەتى یەكگرتنەوەى كۆریای باشوور ئاماژەیى بەوەش دا "كۆریاى باكور پێشنیازى كرد گەڕێكى تری گفتوگۆكان لە ناوەڕاستى كانوونى دووەم/یەناریەرى ساڵى ڕابردوو دەست پێ بكاتەوە، هەروەها داوا كراوە بەخێرایی پێداچوونەوە بۆ ئەو ناوچە گەشتیارانە بكرێتەوە كە سەرەنجى بۆ چەندان ملیۆن هاووڵاتیی كۆریاى باشوور ڕاكێشاوە".
لە كاتێكدا، هیچ ڕۆژێك بۆ دەست پێكردنەوەى گفتوگۆكان نەهاتە دەست نیشانكردن.
و: ئا ئە
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from جۆراوجۆر
|
|
ناتۆ ئەركى نەهێشتنى چەتەكانى سۆمال تا ساڵی 2012 درێژ دەكاتەوە |
تەواوى نوویس |
|
10/03/2010 20:01 |
||
برۆكسل 10 ئادار/مارس (دیپیئەی-ئاكانیوز)- ئەمڕۆ چوارشەم جیمس ئاباسوراى گۆتیارى هاوپەیمانیی ئەتلانتیك ڕاى...
- بەرلین: گەورەترین پێشانگەى گەشتیاری لە دنیا 10-14ی ئادار كرایەوە
- پرۆتۆكۆلى دەستبەكاربوونى ئەنستیوتى شوێنەوارناسى عێراق لە هەولێر ئیمزا كرا
- لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە سەد هەزار هاووڵاتی ناوی بۆ حەج تۆمار كردووە
- بان كێ مون ل حەفتییا داهاتی دێ سەرەدانا موسكو كەت
- پاكستان: هێرشكردنە سەر بنكەیەكی یارمەتیی مرۆییی بەریتانیایی
- سەرۆك شارەوانیەكانى "بەدەپە" هاوكارى زەرەر لێكەوتووانى بلەرزەكە دەكەن
- لە كۆچی شێخی ئەزهەردا وەزیرى ئەوقافى هەرێم سەرەخۆشى لە مسوڵمانان دەكات
- ژاپۆن: قوتابیان بۆ نەهێشتنی چەكی ناوكەیی ئیمزا كۆ دەكەنەوە
- لاڤرۆڤـ: پەیمانی نوێی ناوكەیی لەگەڵ ئەمەریكا مۆر دەكەین