جۆراوجۆر

سلێمانی: لە كۆنفڕانسێكدا دانانی سندووقی دراو بۆ قوتابییە كەم دەرامەتەكان تاوتوێ دەكرێ

08/02/2010 16:05
 



سلێمانی 8 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەم لە هۆلى تەوارى شارى سلێمانى بەئامادەبوونى سەرمایەكاران و پسپۆرانى بوارى پەروەردە، لقى سلێمانى یەكەتیى قوتابییانى كوردستان كۆنفڕانسێكى بۆ دامەزراندنی سندووقێكی دراو بۆ خوێندكارە كەمدەرامەتەكان و هان دانی سەرمایەكاران بۆ دروست كردنی قوتابخانە و دایەنگە، سازكرد

سەلمان محەمەد بەرپرسى لقى سلێمانى یەكەتیى قوتابییانى كوردستان بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند "ئامانجى سازادانى ئەو كۆنفڕانسە هاندانى سەرمایەكاران و خاوەن كۆمپانیاكانە، بۆ ئەوەى هاوكاریی كەرتی پەروەردە و خوێندنی هەرێم بكەن".

هەروەها گوتی "ئێمە هەوڵ دەدەین سەرمایەكاران هان بدەین، تا دایەنگە و باخچەى ساوایان و قوتابحانە لە ناوچە جیا جیاكانی هەرێم دروست بكەن، ئەمەش سوودی دەبێ بەرەو پێشبردنی پەروەردە و خوێندنی هەرێمی كوردستان".

ئاماژەى بەوەش دا "لە كۆنفڕانسەكە پرۆژەى دامەزراندنى سندووقێكى دراو بۆ هاوكاریی كردنى قوتابییە كەمدەرامەتەكان، خرایە بەردەم سەرمایەكاران".

كۆنفڕانسەكە 2 ڕۆژ دەخایەنێ و تێیدا چەند بابەتێكى پێوەندار بەپرۆژەیە پێشكێش دەكرێ، بڕیارە لە كۆتایی كۆنفڕانسەكە بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنفڕانسەكە پێشكێشی پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردەى هەرێم بكرێ.

(ئاكانیوز) ن م

 
Send to a friend Print
 

More news from جۆراوجۆر

 

ئەو كرێكارانەی دوابەدوای هێرشەكانی سێپتێمبەر دووچاری كێشەی تەندروستیی هاتبوون بەبڕی 657 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەكرێنەوە

تەواوى نوویس

12/03/2010 10:46

واشنتۆن 12 ئادار/مارس (دیپیئەی ـ ئاكانیوز) ـ ئەو كرێكارانەی كە بەهۆی هەوڵەكانی ڕزگاركردن و پاككردنەوەی...

 
 
 

MORE NEWS