دارایی
ڕێژەى بێكارى لە توركیا بۆ 13.5% هاتە زیاد كردن
15/03/2010 12:34
ئەنقەرە 15 ئادار/مارس (ئاكانیوز) – ڕێژەى بێكارى لە سەرانسەرى توركیادا لە مانگى تشرینى دووەم/نۆڤێمبەر تا كانوونى یەكەم/دیسێمبەرى پارساڵ 13.5%ى تۆمار كرد.
دەزگەى ئامارى گشتى توركیا هەر 3 مانگ جارێك توێژینەوەى حۆى لەبارەى خانەى بێكارییدا بۆ خولى 3 مانگى بەئەنجام دەگەیەنێت. ئامارى ئەمجارەیان لە مانگەكانى تشرینى دووەم/نۆڤێمبەر، كانوونى یەكەم/دیسێمبەرى 2009 و كانوونى دووەم/یەنایەرى 2010 لەخۆوە گرت. ژمارەى بێكارانى توركیا گەیشتە 3 ملیۆن و 361 هەزار هاووڵاتى.
ئەم ژمارەیە بەبەراورد لەگەڵ پارساڵدا ڕێژەى 0.5%ى تۆمار كرد واتە زیاتر لە 29 هەزار كەسى بێكار زیادی كردووە. بەم شێوەیە ڕێژەى بێكارى بۆ 13.5% بەرزبووەوە. لە مانگى كانوونى یەكەم/دیسێمبەردا واتە تەنیا لە مانگێكدا ڕێژەى بێكارى گەیشتە 14.9% و لە مانگى شوباتدا ڕێژەكە زیاتر ڕووى لە بەرزبوونەوە كرد تا گەیشتە ئاستى 16.1% كە بەخێرایی ئەم ئاستەى تۆمار كرد.
بەگوێرەى ئەم ڕێژانە تەنیا لە دوو مانگى ڕابردوودا 509 هەزار كەس بێكار بوونى هەیە كە ئەویش بەبەراورد لەگەڵ ڕێژەى گشتییدا 15.1% تۆمار دەكات. بێكارانى ناو شارەكان لە مانگى كانوونى یەكەم/دیسێمبەر 2008دا 15.6% و لە ناوچە دێهات و چیاییەكاندا 1.5% تۆمار كرد و لە كۆى گشتییدا توانى بۆ 9.2% دایبەزێنێت و جێگیرى بكات.
لە بوارى كشتوكاڵى 0.2% تۆمار كرا كە لە كۆى گشتییدا شوێنى خۆى لە 16.6% دۆزییەوە و ڕێژەى بێكارە لاوەكان 1.9%ى تۆمار كرد كە لە كۆى گشتییدا 24.1% ڕوو لە زیادى كرد.
هەژیی گۆتنە لە ساڵى 2005 تا ئێستا دەزگەى ئامارى گشتى توركیا جووڵەى بەردەوام بەخۆوە دەبینێت و بەشێوەى خول ئاشكراى دەكات و پشت بەستاندەردى 3 مانگى بەشێوەیەكى زۆر ورد دەبەستێت و هەر جارێك خانەیەكى نوێى بەراوردى بۆ بەئەنجام دەگەیەنێت.
(ئاكانیوز) هـــ ج
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دارایی
|
|
نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی وەك قەرەبوو دەداتەوە كوێت |
تەواوى نوویس |
|
30/07/2010 12:30 |
||
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی (497ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ)ی...
- ئەوروپا: 20%ی خەڵك حەز دەكەن لە دەرەوەى وڵاتی خۆیاندا كار بكەن
- سەرچاوەیەك: تا ئێستە نێزیكەى 450 هەزار تۆن گەنم و زیاتر 65 هەزار تۆن جۆ لە جووتیارانى هەرێم وەرگیراوە
- شاندێكی سیاسی و بازرگانیی تایلەند لە هەرێمن
- هەرێمی كوردستان: هاوردەكردنى زێڕ لە نیوەى یەكەمى ئەمساڵ نێزیكەى 9 هێندە بەرز بووەتەوە
- ئەڵمانیا دەرفەت بۆ كۆمپانیاكانى وڵاتەكەى لە سلێمانى دەدۆزێتەوە
- سەرچاوەیەك: لە ئێرانەوە ئاژەڵ بەنایاسایی دێتە هەرێمی كوردستان
- وەزیرێ دارایی: هیچ بودجەیەك ل حكوومەتێ بۆ راگەهاندنێ نینە
- كۆنگرێسی ئەمەریكا پڕۆژەی یاسای تەرخانكردنی پارە بۆ كردەوە سەربازییەكانی ئەفغانستان و عێراق پەسند دەكات
- وەزیری دارایی: بودجەی چوار ساڵی هێزی پێشمەرگە و دوو ساڵی رەگەزنامە و پاسپۆرتمان لە بەغدایە