دارایی
هاووڵاتییان: لە پێشانگەى جلوبەرگی هەولێر فرۆشتنی بەتاك نییە و نرخی جلەكانیش گرانن
14/03/2010 14:56
هەولێر 14 ئادار /مارس (ئاكانیوز)- هاووڵاتییانی بەشداربوو لە پێشانگەی جلوبەرگ لە پێشانگەى نێودەوڵەتی هەولێر ڕای دەگەیەنن كە نرخی جلوبەرگ لە پێشانگەكەدا گرانە و بەتاكیش نافرۆشرێ.
ئارام محەمەد هاووڵاتی لە
ناو پێشانگەكە بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "ئێمە
هاتووین، بۆ ئەوەی ئەو جلوبەرگانەی پێویستمانە و ئارەزووی دەكەین بیكڕین
بەنرخێكی گونجاو، بەڵام جلوبەرگ لە پێشانگەكەدا زۆر گرانترە لە بازاڕ".ئەڤین عەبدوڵا، هاووڵاتی بەشدار لە پێشانگەكە بۆ (ئاكانیوز) گوتی "هاووڵاتی ناتوانێ جلوبەرگ لەو پێشانگایەدا بكڕێ، چونكە بۆ هەر لایەكی ئەم پێشانگەیە دەچیت و دەست لەسەر پارچەیەكی جلوبەرگ یان هەر شتێكی دادەنێیت پێت دەڵین بەتاك بۆ فرۆشتن نابێت، تەنیا بە كۆمەڵ دەبێ، هیچ هاووڵاتییەكیش ئامادە نییە بەكۆمەڵ شت بكڕێت، تەنیا خاوەن دووكانەكان نەبن".
ئیبراهیم ئوروت نوێنەرى یەكێك لە كۆمپانیاكانی جلوبەرگ لەوبارەیەوە بۆ (ئاكانیوز) ئاشكراى كرد "ئێمە ناتوانین پێداویستیەكان بەتاك بفرۆشین، چونكە چەند تاكێك بەهاووڵاتییان بفرۆشین، ڕەنگە ئەوانی تر بمێننەوە بەو شێوەیەش سێتی جلوبەرگ و پێداویستیەكان تێك دەچێ".
ئەمڕۆ یەكشەم لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە یەك كاتدا 2 پێشانگە كرانەوە، یەكەمیان تایبەت بوو بەپێشاندانی جلوبەرگ كە 63 كۆمپانیا بەشدارییان تێیدا كرد و دووەمیان تایبەت بوو بەكەلوپەلی پیشەسازی كە زیاتر لە 80 كۆمپانیا لە وڵاتانی توركیا، میسر ، سووریا و شارەكانی تری عێراق تێیدا بەشداربوون.
(ئاكانیوز) ع س
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دارایی
|
|
نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی وەك قەرەبوو دەداتەوە كوێت |
تەواوى نوویس |
|
30/07/2010 12:30 |
||
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی (497ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ)ی...
- ئەوروپا: 20%ی خەڵك حەز دەكەن لە دەرەوەى وڵاتی خۆیاندا كار بكەن
- سەرچاوەیەك: تا ئێستە نێزیكەى 450 هەزار تۆن گەنم و زیاتر 65 هەزار تۆن جۆ لە جووتیارانى هەرێم وەرگیراوە
- شاندێكی سیاسی و بازرگانیی تایلەند لە هەرێمن
- هەرێمی كوردستان: هاوردەكردنى زێڕ لە نیوەى یەكەمى ئەمساڵ نێزیكەى 9 هێندە بەرز بووەتەوە
- ئەڵمانیا دەرفەت بۆ كۆمپانیاكانى وڵاتەكەى لە سلێمانى دەدۆزێتەوە
- سەرچاوەیەك: لە ئێرانەوە ئاژەڵ بەنایاسایی دێتە هەرێمی كوردستان
- وەزیرێ دارایی: هیچ بودجەیەك ل حكوومەتێ بۆ راگەهاندنێ نینە
- كۆنگرێسی ئەمەریكا پڕۆژەی یاسای تەرخانكردنی پارە بۆ كردەوە سەربازییەكانی ئەفغانستان و عێراق پەسند دەكات
- وەزیری دارایی: بودجەی چوار ساڵی هێزی پێشمەرگە و دوو ساڵی رەگەزنامە و پاسپۆرتمان لە بەغدایە