دارایی
لە هەولێر 27ەمین پێشانگە بۆ كەلوپەلی پیشەسازی و جلوبەرگ كرایەوە
14/03/2010 12:06
هەولێر 14 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- ئەمڕۆ یەكشەم 27ەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بۆ جلوبەرگ و كەلوپەلی پیشەسازی بەبەشداری 155 كۆمپانیا لە وڵاتی جیاجیاوە لەسەر خاكی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر كرایەوە.

لە رێورەسمی كردنەوەدا جگە لە بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر و چەندان بازرگان و خاوەن كۆمپانیا ئامادە بوون.
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەمڕۆ لە یەك كاتدا دوو پێشانگەی تێدا كرایەوە، پێشانگەی یەكەم تایبەت بوو بەجلوبەرگ كە 63 كۆمپانیای توركیایی جلوبەرگیان تێدا پێشان دەدا، پێشانگەی دووەمیش تایبەت بوو بەكەلوپەلی پیشەسازی كە زیاتر 80 كۆمپانیا تێیدا بەشدار بوون، كە لە وڵاتانی توركیا، میسر، سووریا و شارەكانی تری عێراقەوە هاتبوون.

دوای كردنەوەی پێشانگەكە لەلایەن كۆمپانیای پامیراس پێشاندانی جلوبەرگ پێشكێش كرا كە تێیدا تازەترین شێوازی جلوبەرگ پێشان درا.
لەتیف عارف بەڕێوەبەری پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەدەزگەكانی ڕاگەیاندن لە ناویاندا ئاژانسی (ئاكانیوز)ی راگەیاند "ئەو پێشانگەیەی ئەمڕۆ 27ەمین پێشانگەیە كە لەسەر خاكی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەكرێتەوە كە بەگشتیی 155 كۆمپانیا لە چەندان وڵاتی جیاجیاوە تێیدا بەشدارن".
زیاتر گوتی "بەگشتیی لە كاتی كردنەوەی پێشانگەكاندا پێشوازیەكی زۆر هەیە لەلایەن هاووڵاتییانەوە".
(ئاكانیوز) ر ح
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دارایی
|
|
نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی وەك قەرەبوو دەداتەوە كوێت |
تەواوى نوویس |
|
30/07/2010 12:30 |
||
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی (497ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ)ی...
- ئەوروپا: 20%ی خەڵك حەز دەكەن لە دەرەوەى وڵاتی خۆیاندا كار بكەن
- سەرچاوەیەك: تا ئێستە نێزیكەى 450 هەزار تۆن گەنم و زیاتر 65 هەزار تۆن جۆ لە جووتیارانى هەرێم وەرگیراوە
- شاندێكی سیاسی و بازرگانیی تایلەند لە هەرێمن
- هەرێمی كوردستان: هاوردەكردنى زێڕ لە نیوەى یەكەمى ئەمساڵ نێزیكەى 9 هێندە بەرز بووەتەوە
- ئەڵمانیا دەرفەت بۆ كۆمپانیاكانى وڵاتەكەى لە سلێمانى دەدۆزێتەوە
- سەرچاوەیەك: لە ئێرانەوە ئاژەڵ بەنایاسایی دێتە هەرێمی كوردستان
- وەزیرێ دارایی: هیچ بودجەیەك ل حكوومەتێ بۆ راگەهاندنێ نینە
- كۆنگرێسی ئەمەریكا پڕۆژەی یاسای تەرخانكردنی پارە بۆ كردەوە سەربازییەكانی ئەفغانستان و عێراق پەسند دەكات
- وەزیری دارایی: بودجەی چوار ساڵی هێزی پێشمەرگە و دوو ساڵی رەگەزنامە و پاسپۆرتمان لە بەغدایە