دارایی
تۆمەتی "پاوانخوازیی ئابووری" دەخرێتە پاڵ ئەمەریكا
13/03/2010 09:19
هەولێر 13 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- بەریتانیا و فرەنسا، تۆمەتی ئەوە دەخەنە پاڵ ئەمەریكا كە گوایە بەمۆركردنی گرێبەستێكی گەورەی ئابووری و دارایی پاڵپشتی یەك لایەنە و ڕاستەوخۆی لە كەرتی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی خۆی كردووە.
تۆڕی هەواڵی (بی.بی.سی) ئەمڕۆ شەموو لەوبارەیەوە بڵاوی كردەوە، پاش ئەوەى سەرەتاكانی هەفتەى ڕابردوو زنجیرە كۆمپانیایەكی ئەوروپایی ڕەتیان كردەوە لە پرۆژەى گەیاندنی وزە بۆ هێزە ئاسمانییەكانی ئەمەریكادا بەشدار بن، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكایان بەوە تۆمەتبار كرد كە ئەو وڵاتە گرینگی زیاتر بەكۆمپانیای بۆینگی ئەمەریكایی دەدات بۆ ئەوەى پرۆژەكە جێبەجێ بكات و پاوانخوازیی كردووە.

نیكۆلا ساركۆزی سەرۆكی فرەنسا ڕای گەیاند "پێویستە ئەمەریكا لە نەهێشتنی پاڵپشتییە ڕاستەوخۆكانی حكوومەت بۆ كەرتی تایبەت پێشڕەو بێت، بەڵام ئێستە خۆی بووەتە لایەنێكی ئابووری و بازرگانیی كەرتی تایبەت، چونكە دەبێ ئەمەریكا بەرژەوەندییەكانی دۆستانی ئەوروپایی خۆی لەبەرچاو بگرێ".
لای خۆیەوە گۆردن براون سەرۆك وەزیرانی بریتانیا وێڕای دەربڕینی نیگەرانییەكانی لەوبارەیەوە گوتی "ئێمە بڕوامان بەبازرگانیی ئازاد هەیە و ڕێز لە ڕكابەریی بازرگانیی ئازاد دەگرین".
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا هەرجۆرە پاڵپشتییەكی ڕاستەوخۆ و دەستوەردانی حكوومەتی لە ڕكابەریی كۆمپانیاكان ڕەت كردەوە و ڕای گەیاند "ئێمە ڕێز لە كەرتی پیشەسازیی بەرگریی ئەوروپا دەگرین".
هەژیی گۆتنە، بەپێی یاسا و ڕێنوێنییەكانی بازرگانیی ئازاد، ڕۆڵی حكوومەت لە كەرتی تایبەتدا تەنیا پاڵپشتیی ناڕاستەوخۆ و یارمەتیدانی گشتگیر بۆ هەمووانە، ڕكابەریی لایەنەكان لەسەر بنەمای چۆنیەتی كاڵا و بەرهەمەكان مەرجی سەرەكییە و بەپێوەر دێتە دانان.
(ئاكانیوز) هـ ب
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دارایی
|
|
نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی وەك قەرەبوو دەداتەوە كوێت |
تەواوى نوویس |
|
30/07/2010 12:30 |
||
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی (497ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ)ی...
- ئەوروپا: 20%ی خەڵك حەز دەكەن لە دەرەوەى وڵاتی خۆیاندا كار بكەن
- سەرچاوەیەك: تا ئێستە نێزیكەى 450 هەزار تۆن گەنم و زیاتر 65 هەزار تۆن جۆ لە جووتیارانى هەرێم وەرگیراوە
- شاندێكی سیاسی و بازرگانیی تایلەند لە هەرێمن
- هەرێمی كوردستان: هاوردەكردنى زێڕ لە نیوەى یەكەمى ئەمساڵ نێزیكەى 9 هێندە بەرز بووەتەوە
- ئەڵمانیا دەرفەت بۆ كۆمپانیاكانى وڵاتەكەى لە سلێمانى دەدۆزێتەوە
- سەرچاوەیەك: لە ئێرانەوە ئاژەڵ بەنایاسایی دێتە هەرێمی كوردستان
- وەزیرێ دارایی: هیچ بودجەیەك ل حكوومەتێ بۆ راگەهاندنێ نینە
- كۆنگرێسی ئەمەریكا پڕۆژەی یاسای تەرخانكردنی پارە بۆ كردەوە سەربازییەكانی ئەفغانستان و عێراق پەسند دەكات
- وەزیری دارایی: بودجەی چوار ساڵی هێزی پێشمەرگە و دوو ساڵی رەگەزنامە و پاسپۆرتمان لە بەغدایە