دارایی
دابەزینى نرخى نەوت بۆ خوارووى 82 دۆلار
11/03/2010 09:55
هەولێر 11 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- نرخى گرێبەستە دواخراوەكانى نەوتى كاڵى ئەمەریكایى ئەمڕۆ پێنجشەم بۆ خوارووى 82 دۆلارى ئەمەریكایى بۆ یەك بەرمیل نزمبووەوە، دواى ئەوەى دوێنێ چوارشەم بەرزترین ئاستى تۆمار كرد لە ماوەى 8 هەفتەدا.

نرخى گرێبەستەكانى نەوتى كاڵى سووكى ئەمەریكایى بۆ مانگى نیسان/ئەپریلى داهاتوو، بەنزمبوونەوەى 50 سەنت، ئەمڕۆ پێنجشەم بۆ 81,59 دۆلارى ئەمەریكایى بۆ یەك بەرمیل دابەزى، دواى ئەوەى دوێنێ چوارشەم لە كاتى یەكلاكردنەوەدا لە بۆرسەى نایمكس بەدابەزینى 60 سەنت، بۆ 82,09 دۆلارى ئەمەریكایى بۆ یەك بەرمیل دابەزى، سەرچاوەگەلى ڕۆژنامەوانى ئەمڕۆ پێنجشەم گواستیانەوە.
هەروەها نرخى گرێبەستەكانى نەوتى كاڵى پرینت لە لەندەن، بەدابەزینى 47 سەنت كە دەكاتە 0,58%، بۆ 80,01 دۆلارى ئەمەریكایى بۆ یەك بەرمیل دابەزى.
هەژیى گۆتنە شیمانەى مانەوەى بەرهەمە نەوتییەكانى ڕێكخراوى ئۆپیك بەبێ گۆڕانكارى لە چارەكى دووەمى ئەمساڵدا، كاریگەرى نەرێنى كردە سەر نرخەكانى نەوتى كاڵ.
(ئاكانیوز) هـ هـ
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دارایی
|
|
نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی وەك قەرەبوو دەداتەوە كوێت |
تەواوى نوویس |
|
30/07/2010 12:30 |
||
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی (497ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ)ی...
- ئەوروپا: 20%ی خەڵك حەز دەكەن لە دەرەوەى وڵاتی خۆیاندا كار بكەن
- سەرچاوەیەك: تا ئێستە نێزیكەى 450 هەزار تۆن گەنم و زیاتر 65 هەزار تۆن جۆ لە جووتیارانى هەرێم وەرگیراوە
- شاندێكی سیاسی و بازرگانیی تایلەند لە هەرێمن
- هەرێمی كوردستان: هاوردەكردنى زێڕ لە نیوەى یەكەمى ئەمساڵ نێزیكەى 9 هێندە بەرز بووەتەوە
- ئەڵمانیا دەرفەت بۆ كۆمپانیاكانى وڵاتەكەى لە سلێمانى دەدۆزێتەوە
- سەرچاوەیەك: لە ئێرانەوە ئاژەڵ بەنایاسایی دێتە هەرێمی كوردستان
- وەزیرێ دارایی: هیچ بودجەیەك ل حكوومەتێ بۆ راگەهاندنێ نینە
- كۆنگرێسی ئەمەریكا پڕۆژەی یاسای تەرخانكردنی پارە بۆ كردەوە سەربازییەكانی ئەفغانستان و عێراق پەسند دەكات
- وەزیری دارایی: بودجەی چوار ساڵی هێزی پێشمەرگە و دوو ساڵی رەگەزنامە و پاسپۆرتمان لە بەغدایە