دارایی

سەرچاوەیەك: بودجەى مادەى 140 بۆ ئەمساڵ 170-200 ملیۆن دینارى عێراقی دەبێ

09/03/2010 20:57
 



هەولێر 9 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- سەرۆكی لێژنەی دارایی مادەی 140ی دەستوورى عێراق ڕای گەیاند بودجەی مادەی 140 بۆ ساڵی 2010 لە 170-200 ملیۆن دینارى عێراقی پێك دێ و ڕەنگە لە چەند ڕۆژى داهاتوو بودجەى 2010 ی عێراق سەرف بكرێ، بودجەى 140یش بگاتە دەست ئێمە، ئەو كات دەست بەدابەشكردنەوەى چەكی قەرەبوو بۆ زیان لێ كەوتووانی ناوچەكە دەكەین.

140نەرمین عوسمان ئەمڕۆ سێشەم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "لێژنەی دارایی مادەی 140 چاوەڕوان دەكات بودجەی 2010 ی عێراق لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاو بكرێتەوە، بۆ ئەوەی لەلایەن لێژنەی دارایی مادەی 140 دەست بەدابەشكردنی چەكی قەرەبوو كردنەوەی مادەی 140 بكرێ".

هەروەها گوتی"ئەو بودجەیەی بۆ چەكی قەرەبوو كردنەوەی مادەی 140 لەلایەن حكوومەتی عێراقیەوە دابین دەكرێ لە 170- 200 ملیۆن دیناری عێراقی دەبێ، لێژنەی مادەی 140یش ئەو بڕە پارەیە بەسەر ئەو كەسانە دابەش دەكات كە مادەى 140 دەیان گرێتەوە".

عوسمان ئاماژەى بەوەش دا "چاوەڕوان دەكرێ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەدابەشكردنی بودجە بەسەر وەزارەتەكان بكرێ، ئەو كات بودجەى مادەى 140 بەدەست ئێمە دەگات و ئێمەش دەست بەدابەشكردنی دەكەین".

مادەی 140 مادەیەكی دەستووریی عێراقی فیدراڵە و تایبەتە بە ئاساییكردنەوەی ئەو ناوچە كێشەدارەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، بەپێی ئەو مادەیە هەر خێزانێكی ئاوارە 10 ملیۆن دیناری عێراقی (8 هەزار و 330 دۆلاری ئەمەریكایی)، هەروەها بۆ هەر هاوردەیەكیش 20 ملیۆن دیناری عێراقی (16 هەزارو 660 دۆلاری ئەمەریكایی) دابین دەكرێ.

(ئاكانیوز) ع س

 
Send to a friend Print
 

More news from دارایی

 

نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی وەك قەرەبوو دەداتەوە كوێت

تەواوى نوویس

30/07/2010 12:30

هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- نەتەوە یەكگرتووەكان 650 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی (497ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ)ی...

 
 
 

MORE NEWS