دارایی
هەرێمی كوردستان: ماستەرپلانی كەرتی گەشتەوەرى جێبەجێ دەكرێ
08/02/2010 16:30
سلێمانى 8 ى شوببات/ فیبرایەر(ئاكانیوز) - بەڕێوەبەرى گشتى گەشتوگوزارى هەولێر ئاشكرای كرد وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزارى هەرێم ڕەزامەندی لەسەر ماستەرپلانی گەشتەوەرى هەرێم دەربڕیووە، دواى پەسند كردنی بودجەى 2010 ئەو پرۆژەیە دەست بەجێبەجێ كردنی دەكرێ.
مەولەوى جەبار ئەمڕۆ
پێنجشەم بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند "ماوەیەك
بەر لە ئێستە بەبەشداربوونى چەندان پسپۆرى گەشتیارى و ئابوورى نەخشەرێى
گەشتیارى هەرێممان داڕشت و تیێیدا ئەوەمان دیارى كرد كە پێویستە ئێمە لە
داهاتوودا چۆن و لەسەر چى پڕۆژەى گەشتیارى جێبەجآ بكەین".هەروەها گوتى "لەبەر ئەوەى ئەو نەخشەرێیە پێویستى بەبوونى ماستەرپلانى گەشتیارى هەبوو، بۆیە لەگەڵ ئەو نەخشەرێیەمان داواكارى جێبەجێكردنى ماستەرپلانى گەشتیاریمان پێشكێشی وەزارەتى شارەوانى هەرێم كرد".
ئاماژەى بەوەش دا "ئێستە وەزارەتى شارەوانى ڕەزامەندى لەسەر ئەو نەخشەرێیە و جێبەجىَ كردنى ماستەرپلانى گەشتیارى هەرێم دەربڕیووە و بڕیارە لە دواى تەرخانكردنى بودجە بۆ وەزارەتى شارەوانى ئەو پرۆژەیە دەستی پێ بكرێ".
جەبار ئەوەشی گوت "بەجێبەجێبوونى ئەو ماستەرپلانە ئێمە دەزانین كە كوىَ بۆ ئەنجامدانى پرۆژەى گەشتیارى گرینگە و پێویستمان بەچەند هۆتێل و پێَداویستى ترى بوارى كەرتى گەشتیارى دەبێ، ئەمەش دەبێتە هۆى زیادبوونی ڕیژەى گەشتەوەران بۆ هەرێم و بەهێزبوونی سەرچاوەى داهاتی هەرێم.
(ئاكانیوز) د ا
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from دارایی
|
|
وەزارەتى شارەوانى و ئەشغالى عێراق داوا لە وەزارەتەكان دەكات یەكەى نیشتەجێبوون بۆ كارمەندەكانیان دروست بكات |
تەواوى نوویس |
|
14/03/2010 21:05 |
||
هەولێر 14 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- گۆتیارى ڕاگەیەندنكارى وەزارەتى شارەوانى و ئەشغالى گشتیى عێراق ڕاى گەیاند،...
- ئەمڕۆ شاندێكى بازرگانى هەرێم بەشدارى لە پێشانگەیەكى پزیشكى دەكەن لە شارى دوبەى
- هاووڵاتییان: لە پێشانگەى جلوبەرگی هەولێر فرۆشتنی بەتاك نییە و نرخی جلەكانیش گرانن
- ڕێژەیەكی زۆری جلوبەرگ لە رێگەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دێتە فرۆشتن
- لە هەولێر 27ەمین پێشانگە بۆ كەلوپەلی پیشەسازی و جلوبەرگ كرایەوە
- ب پشكدارییا 155 كومپانیێن ناڤخوی و بیانی دوو پێشانگەهێن جلان و ئامیرێن پیشەسازی ل هەولێرێ تێن ڤەكرن
- بانكی ناوەندیی عێراق بوونی بڕیارێكی رەسمی بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراوی عێراق ڕەت دەكاتەوە
- توێژینەوەیەك: ژماردنی پارە ئارامی دەروونی و بڕوا بەخۆبوونی لێ دەكەوێتەوە
- سبەى پێشانگەیەكی جلوبەرگ لە هەولێر دەكرێتەوە
- تۆمەتی "پاوانخوازیی ئابووری" دەخرێتە پاڵ ئەمەریكا