دارایی

كۆمپانیاى نۆكیا لەكارخستنى سەدان كارمەندى لە فینلەندا ڕادەگەیەنێ

08/02/2010 16:03
 



هێلسینكى 8 شووبات/فێبرایەر (ئاكانیوز-دیپیئەی)- ئەمڕۆ دووشەم كۆمپانیاى مۆبایلى فینلەدایی بۆ دروستكردنى مۆبایلى نۆكیا ڕاى گەیاند، كۆمپانیاكەیان پلانى داناوە بەڕێژەى 10% یاخۆ 285 كارمەندى لە كارگە سەرەكییەكەى فینلەندا "سالۆ" لا دەبات.

nokia-logoكارگەى سالۆ نێزیكەى 2500 كارمەندى هەیە، كۆمپانیای نۆكیا گوتی، مەبەست لەم پلانە یارمەتیدانى ئەو كارمەندانەیە كە كاریگەرن بەچارەسەى هەمەلایەنە.

كۆمپانیاى نۆكیا گوتى، لادانى ئەم كارمەندانە بەشێكە لە وەگەڕخستنەوەى كارگەى سالۆ، كە دەكەوێتە بەشی ڕۆئاواى هێڵسینكى پایەتەختى فینلەندا، هەروەها تیشك خستنە سەر "بازارى مۆبایلى هۆشمەند بەتایبەت لە ئەوروپا"، ئەوەشى گوت كۆمپانیاكە هیواخوازە خزمەتگوزارییەكانى بەخێرایی پێشكێش بكات.

كۆمپانیای نۆكیا كە گەورەترین كۆمپانیای دروستكردنى مۆبایلە لە دنیا، لە وڵاتانى بەرازیل و بەریتانیا و چین و فینلەندا و هەنگاریا و هیندستان و مەكسیك و رۆمانیا و كۆریای باشوور لقى دروستكردنى كۆمپانیاكەى هەیە بۆ دروستكردنى مۆبایلەكانى.

و: ئا ئە

 
Send to a friend Print
 

More news from دارایی

 

بەهۆى فرەوانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هەرێمى كوردستان و ئێران لە 13بەدەر تەنیا یەك ڕۆژ پشووى رەسمی دەبێ

تەواوى نوویس

15/03/2010 14:03

هەولێر 15ئادار/مارس (ئاكانیوز) ـ بەڕێوەبەرى گومرگى حاجى ئۆمەران ڕاى گەیاند ئەمساڵ بەهاتنى سێزدە بەدەر، كە...

 
 
 

MORE NEWS