كولتوور
خاوەن كتێبخانەیەك: خوێنەرانی ناو پێشانگە زیاترن لەوانەی دەرەوە
15/03/2010 13:55
هەولێر 15 ئادار / مارس (ئاكانیوز)- خاوەن كتێبخانەكانی پێشانگەی كتێب لە هۆلی میدیای هەولێر ڕایان گەیاند كە ئەو كڕیارەی كتێب ئێستە لە پێشانگەدا دەبینرێن، لە بازاڕەكاندا نییە.
هەوێر محەمەد خاوەنی كتێبخانەی "تەفسیر" كە بەشداریی كردنەوەی پێشانگەی كتێبی كردووە لە هۆلی میدیای هەولێر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "ئەو كتێبانەی لەم پێشانگەیەدا پێشانمان داون، زۆربەیان زنجیرەی لێكۆڵینەوەی ئاینی ئیسلامن و لەگەڵ چەند كتێبێكی تری جیاوازدا كە نرخی زۆربەیان لەم پێشانگەیەدا هەرزانترە لە بازاڕ".

زیاتر گوتی "كردنەوەی پێشانگەی كتێب بۆ هاندانی گەنجانە تا بێنە ناو ژیانی خوێندنەوە و ئاشنا بن بەكتێب".
محمد خدر خاوەنی كتێبخانەی حاجی قادری كۆیی بە(ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "مەبەستەكانی كردنەوەی پێشانگەی كتێب زۆرن، لەوانە خزمەتكردنی خوێنەران، چونكە ئەمڕۆ هاووڵاتییان لە هەموو بوارێكدا ئەسپی خۆیان تاو دەدەن، بەڵام لە بواری ڕۆحی و فیكری و دەروونییەوە كەم زانیارین، ئەم پێشانگەیەش بۆ ئەوەیە هاووڵاتییان بەرەو خوێندن بگەڕێنەوە".
خدر ئەوەشی گوت "نرخی كتێب لە پێشانگەدا لەگەڵ بازاڕدا جیاوازە و هەرزانترە، هەروەها كە سەیری پێشانگەی كتێب دەكەیت وا دەزانیت ئەم شارە كتێبخانەی تیادا نییە، چونكە ئەو هاووڵاتییانەی لە پێشانگەی كتێبدا دەبینرێن بەهیچ جۆرێك لە بازاڕدا نابینرێ".
دوێنێ یەكشەم، بەبەشداری پێنج كتێبخانە لە هۆڵی میدیای هەولێر پێشانگەیەكی كتێب كرایەوە كە بڕیارە تا چەند ڕۆژێكی تر بەردەوام بێت.
(ئاكانیوز) ع س
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from كولتوور
|
|
بەریتانیا: توندوتیژیی خوێندكاران هەڵپەساردنی 80 هەزار قوتابی لێ كەوتووەتەوە |
تەواوى نوویس |
|
30/07/2010 01:16 |
||
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- لە ماوەى یەكساڵی رابردوو لە بەریتانیا زیاتر لە 80 هەزار خوێندكار بەهۆی...
- توركیا: یەكەمین كێبەركێى "یڵماز گونەى " بۆ كورتە فیلمى كوردى دێتە سازكردن
- پێشانگەى "مەملەكەتێك لەژێر لم" بۆ ئەنفال لە هەولێر كرایەوە
- ژمارەی كتێبە چاپكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی "ئاراس" ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبێت
- بەڕێوەبەری كەناڵی سبێستوون: زنجیرە بەرنامەكانی "ئاشتی گەنجان" لە هەولێر دێتە تۆماركردن
- ڕۆماننووسانی عەرەب هەڵبژاردنیان بۆ پێدانی خەڵاتی بۆكەر ڕەت دەكەنەوە
- پەیمانگەی كوردی لە برۆكسڵ: شاندی راگەیاندنی ئەوروپا گەشتەكەی بۆ كوردستان دەكاتە دۆكیۆمێنتاری
- هەڵەبجە: مۆزەخانەی عومەرى خاوەر كارەكانى بیناسازى تەواو بووە
- شانۆگەری سێوەكەی خۆم لە هەولێر هاتە پێشاندان
- رێكخراوى یونسكۆ بە 700 هەزار دۆلار مۆزەخانەی سلێمانی نۆژەن دەكاتەوە