كولتوور
ئەنستیتوى كورد خەڵاتى "كاوە نەمر" دەكات
13/03/2010 09:56
ئەستەنبۆڵ 13 ئادار/مارس (ئاكانیوز) – ئەنستیتوى كورد لە ئەستەنبۆلأ/453
كم باكورى ڕۆئاواى ئەنقەرە/ بۆ ئەو خزمەتانەى پێشكێشى كولتوور و زمانى
كوردى كردووە خەڵاتى "فەقىَ حوسێن ساخنیچ" بەشاعیر و وەرگێڕى گەنج "كاوە
نەمر" دەدرێت.

خەڵاتى فەقىَ حوسێن ساخنیچ ساڵانە پێشكێش بەو شاعیر و ڕووناكبیر و نووسەرانە دەكرێت كە خزمەت و ئەمەكى زۆریان دەبێت بۆ زمان و كولتوورى كوردیدا. كاوە نەمر شایەنى وەرگرتنى خەڵاتى ئەمجارەى ساخنیچ بوو.
خەڵاتەكە بەهەمان میكانیزمى پرەنسیپە دنیاییەكانەوە دەدرێت بەو كەسەى كە لە میانى ساڵێكدا توانیبێتى قۆناغێك و هەنگاوێكى گەورە بپەڕێنتەوە بۆ ناساندنى كولتوور و ئەدەبیاتى و زمانەوانى كوردى بۆ گشت پلاتفۆرمە دنیاییەكان و خزمەتێكى ئەوتۆى پێشكێش بەم بوارەوە كردبێت.
نەمر لە كاتى دەستنیشان كردنى بۆ وەرگرتنى خەڵاتەكە گوتى "زۆر شانازى بەو خەڵاتە دەكەم كە نازناوى یەكێكە لە بەهرەدارانى كورد لەبوارى كولتوور و ڕۆشنبیرى كوردییدا كە سەدەیەكى پڕ شانازى لەدواى خۆیدا جىَ هێشتووە. زۆر سوپاستان دەكەم كە منتان بۆ ئەم خەڵاتە هەڵبژارد. من بەدرێژایی كار و چالاكیم، بەڕێوەبەرى نووسین بووم بۆ كۆوارى (ڕەوشەن) رێزى بىَ پایەنم بۆ مامە فەقێى خۆشەویست و هاواڵەكانى هەیە كە لە سەدەى پێشوو كەمێكیش بێت پێكەوە كارمان كردووە. زۆر شانازییان پىَ دەكەم".
هەژیی گۆتنە خەڵاتەكەى فەقىَ حوسێن ساخنیچ لە ڕۆژى 18ى ئادار/مارس كە ڕۆژى دامەزراندنى ئەنستیتوى كوردە لە ڕێگەى ئاهەنگێكى قەشەنگەوە پێى دەبەخشرێت.
(ئاكانیوز) هــ ج

Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from كولتوور
|
|
بەریتانیا: توندوتیژیی خوێندكاران هەڵپەساردنی 80 هەزار قوتابی لێ كەوتووەتەوە |
تەواوى نوویس |
|
30/07/2010 01:16 |
||
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- لە ماوەى یەكساڵی رابردوو لە بەریتانیا زیاتر لە 80 هەزار خوێندكار بەهۆی...
- توركیا: یەكەمین كێبەركێى "یڵماز گونەى " بۆ كورتە فیلمى كوردى دێتە سازكردن
- پێشانگەى "مەملەكەتێك لەژێر لم" بۆ ئەنفال لە هەولێر كرایەوە
- ژمارەی كتێبە چاپكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی "ئاراس" ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبێت
- بەڕێوەبەری كەناڵی سبێستوون: زنجیرە بەرنامەكانی "ئاشتی گەنجان" لە هەولێر دێتە تۆماركردن
- ڕۆماننووسانی عەرەب هەڵبژاردنیان بۆ پێدانی خەڵاتی بۆكەر ڕەت دەكەنەوە
- پەیمانگەی كوردی لە برۆكسڵ: شاندی راگەیاندنی ئەوروپا گەشتەكەی بۆ كوردستان دەكاتە دۆكیۆمێنتاری
- هەڵەبجە: مۆزەخانەی عومەرى خاوەر كارەكانى بیناسازى تەواو بووە
- شانۆگەری سێوەكەی خۆم لە هەولێر هاتە پێشاندان
- رێكخراوى یونسكۆ بە 700 هەزار دۆلار مۆزەخانەی سلێمانی نۆژەن دەكاتەوە