كولتوور
میخائیل لازارێف خاوەنی كتێبی" كوردستان و دۆزی كورد" كۆچی دوایی كرد
11/03/2010 14:04
هەولێر 11 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- میخائیل سیمیۆنۆڤیچ لازارێف پرۆفیسۆر لە بواری مێژوو و هەروەها یەكێك بوو لە كوردناسە بەناوبانگەكانی رووسیا لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دواییی كرد .

لازارێف ساڵی 1930 لە مۆسكۆ لە دایك بووە، لە سەردەمی یەكەتیی سۆڤیەتدا مێژووی خوێندووە، ساڵی 1956 بڕوانامەی دكتۆرای لە مێژوو بەپلەیەكی باش بەدەست هێناوە، هەروەها وەك مامۆستا لە زانكۆی مۆسكۆ كاری كردووە و سەرپەرشتیاری زۆر لەو پڕۆژانە بووە كە لە ناوچەی رۆژهەڵاتدا ئەنجام دراون.
لازارێف لە كتێبەكەی "كوردستان و پرسی كورد 1923-1945" زۆر بەزانستییانە باسی كوردی كردووە، ئەو كتێبە تەواوكەری كتێبەكانی تریەتی وەك"كوردستان و گرفتی كوردستان" دۆزی كورد لە نێوان 1891-1917) و "ئیمپریالیزم و دۆزی كورد 1917-1923).
دكتۆر مارف خەزنەدار وەك وەبیرهێنانەوەیەك گوتی "لازەریف یەكێكە لە زانا هەرە پێشكەوتووەكانی رووسیا كە وازی لە نووسین لەبارەی كوردەوە نەهێناوە، بەتایبەت كتێبەكەی "كورد و كوردستان" چەندان جار لە رووسیا چاپ كرایەوە و چەندان جار هەندێ دەستكاری و چاككاری تێدا كرد، ئەم كتێبە یەكێكە لە كتێبە نایابەكانی وەك سەرچاوەیەكی گرینگ لەسەر كورد تەماشا دەكرێت".
لەم ساڵانەی دواییدا چەندان جار میخائیل لازارێف سەردانی پایەتەختی هەرێمی كوردستانی كردووە و پێوەندیی لەگەڵ مێژوونووسانی كورد دامەزراندووە، دكتۆر مارف خەزنەدار بەبۆنەی كۆچی دواییی لازارێفەوە بڕیاری دا پێوەندیی بەماڵباتی ئەم مێژوونووسەوە بكات و سەرەخۆشییان لێ بكات.
(ئاكانیوز) س ح
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from كولتوور
|
|
بەریتانیا: توندوتیژیی خوێندكاران هەڵپەساردنی 80 هەزار قوتابی لێ كەوتووەتەوە |
تەواوى نوویس |
|
30/07/2010 01:16 |
||
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- لە ماوەى یەكساڵی رابردوو لە بەریتانیا زیاتر لە 80 هەزار خوێندكار بەهۆی...
- توركیا: یەكەمین كێبەركێى "یڵماز گونەى " بۆ كورتە فیلمى كوردى دێتە سازكردن
- پێشانگەى "مەملەكەتێك لەژێر لم" بۆ ئەنفال لە هەولێر كرایەوە
- ژمارەی كتێبە چاپكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی "ئاراس" ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبێت
- بەڕێوەبەری كەناڵی سبێستوون: زنجیرە بەرنامەكانی "ئاشتی گەنجان" لە هەولێر دێتە تۆماركردن
- ڕۆماننووسانی عەرەب هەڵبژاردنیان بۆ پێدانی خەڵاتی بۆكەر ڕەت دەكەنەوە
- پەیمانگەی كوردی لە برۆكسڵ: شاندی راگەیاندنی ئەوروپا گەشتەكەی بۆ كوردستان دەكاتە دۆكیۆمێنتاری
- هەڵەبجە: مۆزەخانەی عومەرى خاوەر كارەكانى بیناسازى تەواو بووە
- شانۆگەری سێوەكەی خۆم لە هەولێر هاتە پێشاندان
- رێكخراوى یونسكۆ بە 700 هەزار دۆلار مۆزەخانەی سلێمانی نۆژەن دەكاتەوە