كولتوور
نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەخنە لە یاسای "قەدەخەكردنی منارەی مزگەوت" لە سویسرا دەگرێت
11/03/2010 13:40
هەولێر 11 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- لێژنەی مافی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان خەریكی دەركردنی بڕیارێكە بۆ ئەوەى ڕەخنە لە یاسای تایبەت بەقەدەخەكرانی دروستكردنی منارەی مزگەوت لە سویسرا بگرێ.
تۆڕی هەواڵی (پرێس) ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاوی كردەوە، پێشنووسی ئەو بڕیارە كە لەسەر پێشنیازی وڵاتاتی ئیسلامی بووە، ڕەخنە لە بڕیارێكی نوێی حكوومەتی سویسرا دەگرێت كە ڕێگەی لە دروستبوونی منارەی مزگەوت گرتووە.

نەتەوە یەكگرتووەكان ڕای گەیاند "بڕیاری لەو شێوەیەى سویسرا، ئاماژە بەترس لە ئیسلام دەكات كە دوورە لە بنەماكانی مافی مرۆڤ و زیان بەئازادیی بیروڕا دەگەیەنێت، جگە لەوەى پەرە بەهەڵاواردنی ڕەگەزی دەدات و لەوانەیە ئەنجامی نەخوازراوی لێ بكەوێتەوە".
بەپێی سەرچاوەكە، كۆتای ئەم مانگە (ئادار/مارس) بڕیارەكەى نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەى لێژنەی مافی مرۆڤی سەر بەڕێكخراوەكە دەخرێتە دەنگدانەوە.
سویسرا ئێستە نێزیكەى 400 هەزار مسوڵمانی لە خۆ گرتووە كە دەكاتە ڕێژەى 5%ی كۆی دانیشتووانی ئەو وڵاتە، هاوكات نێزیكەى 150 مزگەوت و شوێنی نوێژكردن لەو وڵاتەدا هەیە.
هەژیی گۆتنە، بەپێی ڕاپرسییەك لە سویسرا 57%ی خەڵك داوای ڕاگرتنی دروستكردنی مزگەوت لە وڵاتەكەیان كرد، هاوكات پێوەندییەكان سویسرا و لیبیا ساڵی 2008 پاش گرتنی كوڕی قەزافی لە هۆتێلێكی سویسرا بەرەو ئاڵۆزی ڕۆیشت كە بەتۆمەتی هەڵسوكەوتی خراپ لەگەڵ كارمەندانی هۆتێلەكە هاتبووە گرتن.
(ئاكانیوز) هـ ب
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from كولتوور
|
|
بەریتانیا: توندوتیژیی خوێندكاران هەڵپەساردنی 80 هەزار قوتابی لێ كەوتووەتەوە |
تەواوى نوویس |
|
30/07/2010 01:16 |
||
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- لە ماوەى یەكساڵی رابردوو لە بەریتانیا زیاتر لە 80 هەزار خوێندكار بەهۆی...
- توركیا: یەكەمین كێبەركێى "یڵماز گونەى " بۆ كورتە فیلمى كوردى دێتە سازكردن
- پێشانگەى "مەملەكەتێك لەژێر لم" بۆ ئەنفال لە هەولێر كرایەوە
- ژمارەی كتێبە چاپكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی "ئاراس" ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبێت
- بەڕێوەبەری كەناڵی سبێستوون: زنجیرە بەرنامەكانی "ئاشتی گەنجان" لە هەولێر دێتە تۆماركردن
- ڕۆماننووسانی عەرەب هەڵبژاردنیان بۆ پێدانی خەڵاتی بۆكەر ڕەت دەكەنەوە
- پەیمانگەی كوردی لە برۆكسڵ: شاندی راگەیاندنی ئەوروپا گەشتەكەی بۆ كوردستان دەكاتە دۆكیۆمێنتاری
- هەڵەبجە: مۆزەخانەی عومەرى خاوەر كارەكانى بیناسازى تەواو بووە
- شانۆگەری سێوەكەی خۆم لە هەولێر هاتە پێشاندان
- رێكخراوى یونسكۆ بە 700 هەزار دۆلار مۆزەخانەی سلێمانی نۆژەن دەكاتەوە