كولتوور
پەیكەرسازێكی كورد: لە كوردستاندا پەیكەرسازی بایەخی كەمی پێ دەدرێت
08/02/2010 11:57
سلێمانی 8 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- وێڕای ئەوەی تا ئاستێك هونەری پەیكەرسازی لە كوردستاندا گەشەی كردووە، بەڵام بەبەراورد لەگەڵ بوارەكانی تری هونەر، پەیكەرسازی كەمتر بایەخی پێ دەدرێت. هونەرمەندێكی پەیكەرسازی كورد وای گوت.

زاهیر سدیق پەیكەرسازێكی ناسراوە و لە سلێمانی نیشتەجێیە، تا ئێستە چەندان پەیكەری دروست كردووە، لە دیمانەیەكی ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)دا ئاماژە بەوە دەدات كە ئەم بوارەی هونەر لە هەرێمی كوردستاندا بایەخێكی ئەوتۆی پێ نەدراوە، بۆیە ئاوڕدانەوەی پتری پێویستە.
هەروەها گوتی لە كوردستاندا ئاستى شێوەكارى بەگشتى نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەى كە ئێمە خۆمان بۆ ئامادە كردووە، پێم وایە ڕچەشكاندن و هەوڵدانى بەردەوام كارێكى گرینگ و پێویستە، ئەگەرچى كارەكانى ئێستەى پەیكەرسازى بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو پێشكەوتووترە.
جیا لەو پەیكەرانەی تا ئێستە دروستی كردوون، لەبارەی پرۆژەكانی داهاتوویەوە سدیق گوتی پرۆژەى پەیكەری "بەردە قارەمان"مان هەیە كە پەیكەرى "شێخ مەحموودى حەفید"ى لىَ دادەنێین، هەروەها 2 پرۆژەى ترمان هەیە دەمانەوێ پەیكەرێك بۆ "مامە یارە" دروست بكەین و لە گردى مامە یارە لە سلێمانی جێگیرى بكەین و پێشكێشى حكوومەتى هەرێمى كوردستانمان كردووە.
پتر ڕوونی كردەوە پرۆژەیەكى ترمان هەیە بۆ "ئەشكەوتى جاسەنە" بۆ كردنى بەمۆزەخانەیەكى نیشتمانى، 3 ژمارەى ڕۆژنامەى "بانگى هەق" لەو ئەشكەوتەدا دەركراوە كە یەكەمین ڕۆژنامەى كورد لە سەردەمى شاخ لەوێ دەركراوە، ئەوێ جێگەیەكى گرینگە و دەیسەلمێنێت كورد لە سەرەتاى سەدەى بیستەمدا گرینگیى بەڕۆژنامە داوە، ئەوەش پرۆژەیەكى سیاسى و كولتوورى و گەشتەوەرییە.
زاهیر سدیق لە ساڵى 1965 لە سلێمانى لەدایك بووە، بەشى پەیكەرسازیى پەیمانگەى هونەرە جوانەكانى سلێمانیى تەواو كردووە، ئێستە مامۆستاى كۆلیجى هونەرە لە زانكۆى سلێمانى، دامەزرێنەرى گەلەریى زاموا و پرۆژەى پەیكەرسازانى كوردستانە.
(ئاكانیوز) ز م
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from كولتوور
میخائیل لازارێف خاوەنی كتێبی" كوردستان و دۆزی كورد" كۆچی دوایی كرد |
تەواوى نوویس | |
|
11/03/2010 14:04 |
||
هەولێر 11 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- میخائیل سیمیۆنۆڤیچ لازارێف پرۆفیسۆر لە بواری مێژوو و هەروەها یەكێك بوو لە...
- نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەخنە لە یاسای "قەدەخەكردنی منارەی مزگەوت" لە سویسرا دەگرێت
- ئەوروپا: چاپكردنی یەكەم ڕۆژنامەی سێ ڕەهەندی
- تا ئێستە زیاتر لە 80 كورتە فیلم گەیشتووەتە لێژنەی ئامادەكاری سێیەمین فیستیڤاڵى تەوار
- ژیانی "مەحموود دەروێش" و دۆستەكانی دەكرێتە فیلمێكی سینەماییی
- لە هەولێر ئۆپەرێتی "ئادار و نەورۆز" لەلایەن گرووپی "دۆق شارتەر"ەوە تێتە بەرهەم
- محەمەد ئیسماعیل دەیەمین پێشانگەی تایبەتی لە هەولێر دەكاتەوە
- بەریتانیا: خولی نەهێشتنی "چەنەبازی"ی بۆ شوفێرانی تەكسی دەكرێتەوە
- سبەی چالاكییەكانی فێستیڤاڵی هەولێر لە پاركی شانەدەر دەست پێدەكات
- نزار قەبانی كازم ساهر و ماجیدە روومی لە بەرهەمێكی هونەریدا كۆ دەكاتەوە