كولتوور
"دەست بۆبردن" لە قوتابخانە ئاینییەكانی ئەڵمانیا لە پەرەسەندندایە
08/02/2010 11:48
هەولێر 8 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- بڵاوبوونەوەى هەواڵی دەست بۆبردنی قوتابیانی ناو كڵێساكان لە ئەڵمانیا، ڕای گشتی و ڕاگەیەندنەكانی ئەو وڵاتەی بەخۆوە خەریك كردووە.
بەپێی هەواڵێكی ئەمڕۆ دووشەمی تۆڕی (بی.بی.سی)، دیاردەى دەست بۆبردن لە ناو قوتابخانە ئاینییەكانی پێوەست بەكڵێسای كاتۆلیكەكان، لە بەرلینی پایەتەخت و هەموو ئەڵمانیا "بەرەو پەرەسەندن" دەڕوات.

ئورسولا ڕاو، كە وەكو پارێزەرەی فایلی دەست بۆبردنەكانی ناو قوتابخانەی ئاینی "كانیسیوس" هاتووەتە دانان ڕای گەیاند، سەرەتا گومان دەكرا تەنیا دەست بۆ 22 قوتابی برابێت، بەڵام ئێستە پتر لە 30 قوتابی سكاڵایان تۆمار كردووە كە لە كاتی خوێندن لەو قوتابخانەیەدا دەستیان بۆ بردراوە.
سەرچاوەكە پاڵپشت بەڕاپرسییەكی كۆواری دێر شپیگڵ ئاشكرای دەكات، دیاردەى دەست بۆبردن لە "سەرجەم" قوتابخانە ئاینییەكانی سەر بەكڵێساكانی كاتۆلیكدا هەیە، لە ساڵی 1996 تا ئێستە 94 مامۆستای ئاینی تۆمەتی كردەى دەست بۆبردنە سەر منداڵانیان خراوەتە پاڵ، بەڵام تەنیا 30 لەو پیاوە ئاینییانە لە دادگە دراون.
كەسایەتییە سیاسییەكان و ڕاگەیەندنەكان ڕەخنەی توند لەو دیاردەیە دەگرن و داوا لە بەرپرسانی ئاینی دەكەن بەشێوەیەكی زۆر ورد چاودێری قوتابخانە ئاینییەكان بكەن، جگە لەوەى بڕیارە لە كۆنفرانسی پیاوانی ئاینی كاتۆلیك كە 22ی ئەم مانگە/ شوبات/فێبرایەر بەڕێوە دەچێت، بەوردی باس لە دیاردەى دەست بۆبردنە سەر قوتابیانی ئاینی لە كڵێساكان بكرێت، بەپێی سەرچاوەكە.
(ئاكانیوز) هـ ب
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from كولتوور
|
|
بەرهەمهێنانی یەكەم درامای تەلەڤزیۆنی لەبارەی مێژووی شاری كەركووك بە4 زمان |
تەواوى نوویس |
|
14/03/2010 12:06 |
||
كەركووك 14 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- دوێنێ شەموو 170 كەسایەتی هونەری بەشدارییان لە دەستپێكی یەكەم درامای...
- گۆرانیبێژێكی منداڵان: پێویستە لە گۆرانیی منداڵاندا بایەخ بەفۆلكلۆر و كەلەپووری كوردی بدرێت
- ئەمەریكا: بەرزبوونەوەى كارە نایاسایییەكانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت
- ئەنستیتوى كورد خەڵاتى "كاوە نەمر" دەكات
- كۆچی دوایی بیریار و مامۆستاى فەلسەفە فوئاد زەكەریا لە تەمەنى 83 ساڵیدا
- میخائیل لازارێف خاوەنی كتێبی" كوردستان و دۆزی كورد" كۆچی دوایی كرد
- نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەخنە لە یاسای "قەدەخەكردنی منارەی مزگەوت" لە سویسرا دەگرێت
- ئەوروپا: چاپكردنی یەكەم ڕۆژنامەی سێ ڕەهەندی
- تا ئێستە زیاتر لە 80 كورتە فیلم گەیشتووەتە لێژنەی ئامادەكاری سێیەمین فیستیڤاڵى تەوار
- ژیانی "مەحموود دەروێش" و دۆستەكانی دەكرێتە فیلمێكی سینەماییی