كولتوور
ڕێكخراوی كۆنفرانسی ئیسلامی لە دۆخی مسوڵمانانی ئەوروپا "نیگەرانە"
08/02/2010 11:35
هەولێر 8 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- ئەكمەلەدین ئیحسان ئۆغڵو سەرۆكی ڕێكخراوی كۆنفرانسی ئیسلامی نیگەرانی خۆی بۆ دۆخی مسوڵمانان لە چەند وڵاتێكی ئەوروپایی خستە ڕوو.
بەپێی هەواڵێكی ئەمڕۆ دووشەمی تۆڕی دەنگوباسی (IRIBNews)، ئۆغڵو لە میسر ڕای گەیاند، "توندڕۆكانی كریستیانی" لە ئەوروپا ئامادەن لە پێناو بەدەستهێنانی دەنگی زۆرتر لە هەڵبژاردنەكاندا "دژایەتی" ئاینی ئیسلام و مسوڵمانان بكەن.

وەكو ئۆغڵو ئاماژەى پێ دەكات، بەشێك لە ئەوروپایییەكان بەپێی بەرنامەی سیاسیی خۆیان هەوڵ دەدەن "دژایەتیكردنی" ئیسلام و مسوڵمان وەكو كارتێك بەكار ببەن و لە هەڵبژاردن و كارە سیاسییەكاندا سوودی لێ وەربگرن، بەپێی سەرچاوەكە.
سەرۆكی ڕێكخراوی كۆنفرانسی ئیسلامی ئاماژەى بەبڕیاری حكوومەتی سویسرا كرد لەبارەى قەدەخەكردنی دروستكردنی منارە لەو وڵاتە و ئەو پێشهاتەى بەهاتنە ئارای قۆناخێكی نوێی نیگەرانییەكان و "دوژمنایەتی ئیسلام لە ئەوروپا" هێنا ناساندن.
هەژیی گۆتنە، 29ی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری ڕابردوو لە سویسرا ڕاپرسییەك لەبارەى یاساخكردنی منارەی مزگەوتەكان بەڕێوە چوو، دواتر ئەنجامەكان بەڕەسمی هاتنە ڕاگەیاندن كە 57.5% خەڵكی سویسرا دژی بوونی منارە و دەنگی بەرزی مزگەوتەكانن.
(ئاكانیوز) هـ ب
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from كولتوور
|
|
ئەمەریكا: بەرزبوونەوەى كارە نایاسایییەكانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت |
تەواوى نوویس |
|
13/03/2010 11:30 |
||
هەولێر 13 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- ناوەندی بەدواداچوونی سكاڵاكانی تایبەت بەتاوانەكانی ئینتەرنێتی ئەمەریكا لە...
- ئەنستیتوى كورد خەڵاتى "كاوە نەمر" دەكات
- كۆچی دوایی بیریار و مامۆستاى فەلسەفە فوئاد زەكەریا لە تەمەنى 83 ساڵیدا
- میخائیل لازارێف خاوەنی كتێبی" كوردستان و دۆزی كورد" كۆچی دوایی كرد
- نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەخنە لە یاسای "قەدەخەكردنی منارەی مزگەوت" لە سویسرا دەگرێت
- ئەوروپا: چاپكردنی یەكەم ڕۆژنامەی سێ ڕەهەندی
- تا ئێستە زیاتر لە 80 كورتە فیلم گەیشتووەتە لێژنەی ئامادەكاری سێیەمین فیستیڤاڵى تەوار
- ژیانی "مەحموود دەروێش" و دۆستەكانی دەكرێتە فیلمێكی سینەماییی
- لە هەولێر ئۆپەرێتی "ئادار و نەورۆز" لەلایەن گرووپی "دۆق شارتەر"ەوە تێتە بەرهەم
- محەمەد ئیسماعیل دەیەمین پێشانگەی تایبەتی لە هەولێر دەكاتەوە