كولتوور
فیلمێكی ڕۆمانسی هاتە یەكەمی ڕیزبەندیی داهاتی سینەما و جێگەی بە "ئاڤاتار" چۆڵ كرد
08/02/2010 08:53
لۆس ئەنجلۆس 8 شوبات/فێبرایەر (دیپیئەی ـ ئاكانیوز) ـ فیلمی ڕۆمانسیی "Dear John" كە كۆی داهاتەكەی لە ماوەی هەفتەی یەكەمی پێشاندانی گەیشتە 33.4 ملیۆن دۆلار، توانی فیلمی خەیاڵی زانستی "ئاڤاتار" لە یەكەمی ڕیزبەندیی داهاتەكانی سینەمای ئەمەریكای باكور لاببات. بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتایییەكانی دوێنێی سۆتۆدیۆكانی سینەما.

فیلمی سێ ڕەهەندیی "ئاڤاتار" كە جیمس كامیرۆن كاری دەرهێنانی بۆ كردووە، بۆ پلەی دووەم پاشەكشەی كرد و داهاتەكەشی لە ڕۆژی هەینییەوە تا دوێنێ یەكشەم گەیشتە 23.6 ملیۆن دۆلار. تێكڕای داهاتی فیلمی ئاڤاتار گەیشتە 630 ملیۆن دۆلار، ئەمەش گەورەترین داهاتە لە مێژووی هۆلیووددا.
و: ك ك
Email this Article from AK NEWS.com Close
More news from كولتوور
|
|
خاوەن كتێبخانەیەك: خوێنەرانی ناو پێشانگە زیاترن لەوانەی دەرەوە |
تەواوى نوویس |
|
15/03/2010 13:55 |
||
هەولێر 15 ئادار / مارس (ئاكانیوز)- خاوەن كتێبخانەكانی پێشانگەی كتێب لە هۆلی میدیای هەولێر ڕایان گەیاند كە ئەو...
- سویسرا: 23 شار جەژنی "سەماكردن" دەكەن و كوردیش بەشدارە
- هۆزانڤان و ڕۆماننووسێكی كورد دەبێتە مێوانی (خانەی نووسینی فرەنسایی)
- دەرچوونی پەڕتووكێك لەسەر ژیانی مستەفا بارزانی بەزمانی توركی
- بەرهەمهێنانی یەكەم درامای تەلەڤزیۆنی لەبارەی مێژووی شاری كەركووك بە4 زمان
- گۆرانیبێژێكی منداڵان: پێویستە لە گۆرانیی منداڵاندا بایەخ بەفۆلكلۆر و كەلەپووری كوردی بدرێت
- ئەمەریكا: بەرزبوونەوەى كارە نایاسایییەكانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت
- ئەنستیتوى كورد خەڵاتى "كاوە نەمر" دەكات
- كۆچی دوایی بیریار و مامۆستاى فەلسەفە فوئاد زەكەریا لە تەمەنى 83 ساڵیدا
- میخائیل لازارێف خاوەنی كتێبی" كوردستان و دۆزی كورد" كۆچی دوایی كرد